دوو زانکۆی نوێ لە هەرێمی کوردستان دەکرێنەوە

25-06-2023
نازەنین گۆران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی دەربڕی دوو زانکۆی نوێ بە ناوەکانی (زانکۆی ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان و زانکۆی پۆڵیتەکنیکی گەرمیان) بکرێنەوە. 

لە نووسراوێکدا بە ژمارە 2546 کە رۆژی 19ـی حوزەیرانی 2023 دەرچووە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر کردنەوەی دوو زانکۆی نوێ لە هەرێمی کوردستان.
 
لە نووسراوەکەدا هاتووە، "راسپاردنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ دیاریکردنی پێکهاتەی هەریەک لەو زانکۆیانە و دابینکردنی گشت پێداویستییەکانیان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ زانکۆ پەیوەندیدارەکان بە رەچاوکردنی سەرجەم مەرجە زانستی و یاساییەکان کە لە یاسا و رێنماییەکاندا هاتووە."
 
لە ساڵی 1992ـەوە کەلار پەیمانگەی تەکنیکی هەیە کە ناوەکەی گۆڕدرا بۆ کۆلێژی تەکنیکی و سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییە، بە کردنەوەی ئەم زانکۆ پۆلیتەکنیکە، سەربەخۆ دەبێت و سەربە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی نامێنێت. 
 
پێشتر لەبارەی گرنگیی کردنەوەی زانکۆیەکی پۆلیتەکنیکی لە کەلار، د. چیا محەممەد، راگری کۆلێژی تەکنیکی کەلار بە رووداوی گوتبوو، "ستراتیژی وەزارەتی خوێندنی باڵا رەخساندنی هەلیکارە، چونکە زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکان زیاتر پەیوەندیی راستەوخۆیان لەگەڵ بازاڕ و دابینکردنی هەلیکار هەیە، لەم زانکۆیە 10 بەشی زانستی بەیانییان و شەش ئێوارانمان هەیە کە دەتوانرێت هەلیکاری باش بڕەخسێنێت."
 
لە ئاکرێ کۆلێژی پەروەردە هەیە کە سەر بە زانکۆی دهۆکە و کۆلیژ و پەیمانگەی تەکنیکیش سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆکە، لە ساڵی 2017ـەوە هەوڵی کردنەوەی زانکۆیەک بۆ کۆکردنەوەی هەموو ئەو کۆلێژ و پەیمانگەیانە دەدرێت.
 
د. مەنهەل ئیلهام، راگری پەیمانگەی تەکنیکیی ئاکرێ بە رووداوی گوت، "ئەو زانکۆیەی دەکرێتەوە ناوی زانکۆی ئاکرێ بۆ زانستی کردارییەکانە و نزیکەی 25 بەش لەخۆدەگرێت، ئەم زانکۆیە سەرجەم پەیمانگە و کۆلێژەکانی ئاکرێ لەخۆدەگرێت و سەر بە ئاکرێ دەبێت و لەڕووی ستاف و شوێنیش کێشەمان نییە." 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

باران لە هەولێر و دهۆک بەراورد بە پار کەمتر باریوە

بەگوێرەی بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی 9 تاوەکو 18ـی ئەم مانگە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بووە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر باران کەمتر باریوە.