ئاسایشی سلێمانی: دەست بەسەر زیاتر لە 41 ملیۆن دیناری عێراقیی ساختەدا گیرا

02-08-2023
نازەنین گۆران
نیشانەکردن پارەی ساختە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتیی سلێمانی رایگەیاند، دەست بەسەر زیاتر لە 41 ملیۆن دیناری عێراقی ساختەدا گیراوە و گومانلێکراویش دەستگیرکراوە.


رۆژی چوارشەممە 02-08-2023 بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا دەستبەسەرداگرتنی 41 ملیۆن و 500 هەزار دیناری عێراقی ساختەی راگەیاند. 
 
بەگوتەی ئاسایشی سلێمانی، هێزەکانی دەزگای ئاسایش دوای چاودێریکردن و بەدەستهێنانی زانیاری، لە رۆژی 27ـی تەممووز بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە سنووری ئیدارەی راپەڕین گۆمانلێکراوێکیان بە ناوی (ع. ح. ج.) دەستگیرکرد و دەستیانگرت بەسەر بڕی 41 ملیۆن و 500 هەزار دیناری ساختەی عێراقی لە جۆری 25 هەزار دیناری.
 
ئاسایشی سلێمانی گوتی، ئەو پارە ساختانە لە دەرەوەی عێراق دروستکراون و گومانلێکراو بەنیازی ساخکردنەوەی بووە لە هەرێمی کوردستان و ناوەڕاست و باشووری عێراقدا، ئێستاش بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، تۆمەتبار بە مادەی (281) لە یاسای سزادان راگیراوە.
 
مادەی 281 لە یاسای سزادانی عێراقی تایبەتە بە دراوی ساختەکراو، کە ئەمە دەقەکەیەتی "سزادەدرێت بەزیندانیکردن، ئەوەی خۆی یان لەڕێگەی کەسێکی دیکەوە دەستکاری یان لاسایی پاڵپشتە داراییەکان یان پەڕە دراوییە بانکییەکان، کە بەگوێرەی یاسای عێراقی یان بیانی دانیان پێدا نراوە، ئەو پەڕە دەستکاریکراوانە یان لاساییکراوانەی دەرکردبێت، یان هێنابێتنیە نێو عێراقەوە یان نێو وڵاتێکی بیانییەوە، یان بەکاریهێنابێتن و لە هەموو بارەکانیشدا زانیبێتی ئەو شتە لاساییکراوە یان ساختەکراوە."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی شاری خۆی دوای لادانی تابلۆ کوردییەکە.

قایمقامی خۆی تابلۆیەکی کوردیی شارەوانیی کۆتۆل لادەبات

قایمقامی شاری خۆی لە باکووری پارێزگای ورمێ تابلۆیەک لە رێگەی سەرەکیی شارۆچکەی کۆتۆل لادەبات کە شارەوانیی شارۆچکەکە بۆ بەخێرهاتنی خەڵک بە زمانی کوردی داینابوو.