رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمشەو كاریگەریی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی رووی لە ناوچەكەمان كردووە لە سنووری پارێزگای هەولێر تەواو لاواز دەبێت. دەشڵێت، لە 12 کاژێری رابردوودا لە هەولێر زۆرترین بڕی باران باریوە.
رۆژی شەممە 17-02-2024 بەشی کەشناسی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەگوێرەی پێشبینییەکان "ئەمشەو كاریگەری ئەو شەپۆلە بارانەی رووی لە ناوچەكەمان كردووە لە سنووری پارێزگای هەولێر تەواو لاوازدەبێت و باران زیاتر لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و بەشێكی پارێزگای دهۆک دەبارێت"، لە درەنگی شەو بە گشتی كاریگەرییەكە لە زۆربەی ناوچەكان لاواز دەبێت.
رۆژی هەینی 16ـی ئەم مانگە، محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بارانبارین تاوەکو یەکشەممە بەردەوام دەبێت و لە شەوی یەکشەممەدا کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە.
لەبارەی ئاماری بارانبارین، کەشناسی دەڵێت لە 12 کاژێرى رابردوودا رێژەی بارانبارین بەمشێوەیە بووە؛
هەولێر: 18.1 مللیمەتر
مانگیش: 16.8 مللیمەتر
بازیان: 14.2 مللیمەتر
مەیدان: 11.4 مللیمەتر
دەربەندیخان:11 مللیمەتر
سلێمانى: 10.1 مللیمەتر
ماوەت: 8.4 مللیمەتر
هەڵەبجە: 8.2 مللیمەتر
دووکان: 7.4 مللیمەتر
پیرمام: 6.4 مللیمەتر
پێنجوێن: 5.6 مللیمەتر
زاخۆ: 5.4 مللیمەتر
خەبات: 5.2 مللیمەتر
بارزان: 5.2 مللیمەتر
هەڵشۆ: 5.2 مللیمەتر
باتوفە: 5.2 مللیمەتر
سیدەکان: 5 مللیمەتر
سۆران: 4.8 مللیمەتر
چەمچەماڵ: 4 مللیمەتر
شەقڵاوە: 4 مللیمەتر
چۆمان: 3.6 مللیمەتر
حاجى ئۆمەران: 2.8 مللیمەتر
مێرگەسۆر: 2.4 مللیمەتر
بامەڕنێ: 2 مللیمەتر
ئاکرێ: 0.6 مللیمەتر
کەرکووک: دڵۆپ دڵۆپ
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ