​کۆمیسیۆن: رێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت 96.6% بووە

18-10-2024
نازەنین گۆران
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، رێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان "لە ئاستێکی زۆر بەرزدایە." بەپێی زانیارییەکانی کۆمیسیۆن، رێژەی بەشداری نزیکەی 97% بووە.
 
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، 208 هەزار و 521 کەس دەنگیان داوە، کە 203 هەزار و 773 کەسیان نێر و چوار هەزار و 748 کەسیان مێ بوون.
 
لە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 215 هەزار و 960 کەس مافی دەنگدانیان هەبووە و دەنگدەران لە 165 بنکە و 749 وێستگە دەنگیان داوە، ئەمەش بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆن.
 
بەپێی ئامارەکەی کۆمیسیۆن بێت، رێژەی بەشداریکردنی هێزە ئەمنییەکان لە دەنگدانی تایبەت 96.6% بووە.
 
پێشتر حاکم عومەر، سەرۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە رووداوی راگەیاند، رێژەیی بەشداریی لە هەموو کوردستان لە ئاستێکی زۆر بەرزدایە و زیاتر لە 90%ـە.
 
لەبارەی سکاڵاکان، حاکم عومەر گوتی، "بەگوێرەی یاسا مامەڵە لەگەڵ هەموو سکاڵاکان دەکەین و بەگشتیش پرۆسەکە بە باشی بەڕێوەچوو، ئەو گرفتە بچووکانەش کە هەبوون لە هەموو هەڵبژاردنێکدا هەر هەبووە و دەبێت."
 
کاژێر 07:00ی بەیانیی ئەمڕۆ دەنگدانی تایبەت بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستپێکرد و تاوەکو کاژێر 06:00ی ئێوارە بەردەوام بوو. جگە لە پارێزگای هەڵەبجە لە پارێزگاکانی دیکە دەنگدان بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەچوو. 
 
لە پارێزگای هەڵەبجە گرژی دروست بوو بەهۆی ئەوەی بەشێک لە هێزە ئەمنییەکان مۆبایلیان بردبووە ژوورەوە و وێنەی فۆرمی دەنگدانی خۆیان دەگرت.
 
کۆی گشتیی دەنگدەرانی تایبەت 215 هەزار و 960 کەسن کە دەکاتە رێژەی 7.4%ی کۆی دەنگدەران.
 
لە ئەنبار تەنیا 15 کەس لە دەنگدانی تایبەت دەنگیان داوە
 
هیوا حسامەدین، نێردراوی رووداو لە رومادی رایگەیاند، لە دەنگدانی تایبەت لە بنکەی رومادی کە 196 کەس مافی دەنگدانیان هەبوو، تەنیا 15 کەس دەنگیان داوە.
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، پارتی دیموکراتی کوردستان چوار دەنگ، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سێ دەنگ، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان سێ دەنگ، نەوەی نوێ یەک دەنگیان بەدەستهێناوە.
 
هەروەها بزووتنەوەی بابلیون و سەزگین موسڵیح عەلووش، بەربژێر بۆ کورسیی کۆتای سلێمانی، دەنگێکیان بەدەستهێناوە و دەنگێکیش پووچەڵ بووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

باران لە هەولێر و دهۆک بەراورد بە پار کەمتر باریوە

بەگوێرەی بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی 9 تاوەکو 18ـی ئەم مانگە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بووە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر باران کەمتر باریوە.