زیاتر لە ملیارێک دینار بۆ گەڕەکێکی کەرتی 8ـی حەسارۆک خەرج دەکرێت

04-01-2024
نازەنین گۆران
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ

پارێزگای هەولێر رایگەیاند، ملیارێک و 309 ملیۆن دینار بۆ گەڕەكی مەریوان لە كەرتی 8ـی حەسارۆک خەرج دەكرێت.
 
رۆژی پێنجشەممە 04-01-2024 پارێزگای هەولێر رایگەیاند، رەزامەندی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی ملیارێک و 309 ملیۆن دینار بە مەبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ گەڕەكی مەریوان لە كەرتی 8ـی حەسارۆک لە شاری هەولێر دراوە.
 
پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو گوژمەیە لەسەر رێژەی (100٪)ـی داهاتی زەویی روكنی شارەوانییە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و بەپێی رێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهات، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار فەرمانێكی وزاری بۆ خەرجكردنی ئەو گوژمەیە دەركرد.
 
زەوییەكانی هەشتی حەسارۆک كە نزیكەی 16 هەزار پارچە زەوی دەبن، ‏لە بەشی خۆرهەڵاتی هەولێر‌ و لە نزیک رێگای كەسنەزانە، ماوەی چەند ساڵێکە دابەشکراون و ئەنجوومەنی وەزیران لە مانگی ئۆکتۆبەری 2022 رەزامەندی دا بە خەرجکردنی بڕی 371 ملیۆن دینار بۆ دانانی دیزاینی ئاو و ئاوەڕۆکانی گەڕەکی 8ـی حەسارۆک لە هەولێر.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

باران لە هەولێر و دهۆک بەراورد بە پار کەمتر باریوە

بەگوێرەی بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی 9 تاوەکو 18ـی ئەم مانگە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بووە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر باران کەمتر باریوە.