کەشناسی: ئەمڕۆ تەم بەردەوام دەبێت و پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە

14-12-2023
نازەنین گۆران
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ تەم دەبێت و پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە، سبەی هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و نزمترین پلەی گەرما لە حاجی ئۆمەران تۆمار دەکرێت کە حەوت پلەی سیلیزی دەبێت. شارەزایەکی کەشناسیش دەڵێت، "تاوەکو 21ـی مانگ پێشبینیی باران ناکرێت."
 
رۆژی پێنجشەممە، 14-12-2023 بەشی کەشناسی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەگوێرەی پێشبینییەکان ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور و تەم دەبێت، دواتر لەسەر بەشێک لە ناوچە جیاجیاکان دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵەهەور و پلەی گەرما 1 بۆ 3 پلە بەرزدەبێتەوە.
 
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ، مەودای بینین لە نێوان (7  – 8) کم دەبێت و لەو ناوچانەى تەمە، کەمتر لە 2 کیلۆمەتر دەبێت. 
 
لەبارەی کەشوهەوای سبەی هەینی، کەشناسی دەڵێت، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ دروستبوونى تەمێکى سووک لەسەر ناوچە جیاجیاکان. کاریگەریی تەم لەسەر ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت بە تایبەت لە کاتەکانى بەیانى زوو.
 
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی راگەیاند، تاوەکو 21ـی ئەم مانگە پێشبینی باران بارین ناکرێت، رەنگە نمەباران هەر هەبێت، بەڵام لە ناوچەشاخاوییەکان لە سەنتەری شارەکان تائێستا هیچ پێشبینییەکی باران ناکرێت، دوای ئەو وادەیە پێشبینی باران و بەفریش دەکرێت، پلەی گەرماش لە 17 و 18ـی ئەم مانگەوە زیاتر دادەبەزێت.
 
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی هەینی:
 
هەولێر:  19 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 17 پلەى سیلیزى
دهۆک: 19 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 20 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 18 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 19 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 21 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 7 پلەى سیلیزى
سۆران: 14 پلەى سیلیزى

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

باران لە هەولێر و دهۆک بەراورد بە پار کەمتر باریوە

بەگوێرەی بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی 9 تاوەکو 18ـی ئەم مانگە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بووە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر باران کەمتر باریوە.