رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە هەولێر تاپۆی زیاتر لە 10 هەزار كارتی دیکەی زەوی ئامادە كراوە و لە ئەمڕۆوە خاوەن زەوییەکان دەتوانن تاپۆکانیان وەربگرن. بەڕێوەبەری گشتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "لەم کابینەیە نزیکەی 70 هەزار زەوی کارت کراونەتە تاپۆ."
رۆژی دووشەممە، 16-10-2023 وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، "لە چوارچێوەی پڕۆسەی تاپۆكردنی زەوییە كارتەكان لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر، 10 هەزار و 242 كارتی دیکە لە هەولێر كارەكانیان تەواوكراوە و وێنەی تۆمار (تاپۆیان) بۆ دەركراوە."
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی شارەوانی لە ئەمڕۆ سێشەممە، 17-10-2023 خاوەن زەوییەكان دەتوانن بۆ وەرگرتنی وێنەی تۆماری زەوییەكانیان سەردانی فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی شارەوانی بكەن.
د. لوقمان عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "نزیکەی 70 هەزار زەوی کارت لە هەولێر لە فەرمانگەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە کراونەتە تاپۆ و پڕۆسەکە قۆناخ بە قۆناخ بەردەوامە."
بە گوتەی دکتۆر لوقمان عومەر، زەویی کات زیاتر لە سنووری هەولێر هەن و دەڵێت، "ژمارەیەکی زۆر زەویی کارت لە کابینەکانی رابردووش کاری لەسەر کراوە و نزیکەی 140 هەزار زەوییەک دەبن، ئەوانەشی کە ماون کەمترن لەوانەی کە ماون تۆماربکرێن کە بەشێکیان هەندێک کێشەی تەکنیکیان هەیە و قۆناخ بە قۆناخ چارەسەر دەکرێن."
وەزارەتی شارەوانی ژمارەی زەوییەکان و شوێنەکانیانی بڵاوکردووەتەوە کە بەمشێوەیە:
4,332 کارت لە گوندی کۆری
1,800 کارت لە گڕەسۆری نوێ لە ناو نەخشەی کەرتی باغمرەشەهاب
1,600 کارت لە کانی قرژاڵە
1,100 کارت لە گەڕەکی قەڵاتی نوێ لە سنووری بنەسڵاوە
600 کارت لە قەرەچناگە لە ناو نەخشەی کەرتی باغمرەشەهاب
590 كارت لە عرب كندی
220 كارت لە كەرتی 92ـی شاوێس
ئەوە لە کاتێکدایە رۆژی 5ـی تشرینی یەکەمی 2023، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا گوتی، "دوای ماوهیهكی زۆر له كاركردنی جیدی و بهدواداچوونی ورد، لهلایهن بهڕێوهبهرایهتیی یهكهی گۆڕینی كارتی زهوی بۆ تاپۆ له وهزارهتی شارهوانی و گهشتوگوزار، خۆشبهختانه وێنهی تۆماری نزیكهی 4,200 پارچه زهوی له گوندی كۆری تهواوكرا، ئامادهن و سهرجهم كارهكانیان تهواو كراوە."
وهزارهتی شارهوانی و گهشتوگوزار دەڵیت، به هاوئاهەنگی لهگهڵ فهرمانگه پهیوهندیدارهكانی حكومهتی ههرێمی كوردستان لهم كابینهیهدا "كاری جیدی لهسهر تاپۆكردنی زهوییه كارتهكان" و چارهسهركردنی گرفتی ئهو زهوییانه كراوە كه تاپۆیان نییه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ