رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە تەرمی ئەفسەرێکی بنکەی پۆلیسی پردێ لە نێو ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزراوەتەوە، بەڵام دیار نییە خۆی کوشتووە یان کوژراوە.
رۆژی سێشەممە 19-09-2023 عامر شوانی، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە تەرمی ئەفسەرێکی بنکەی پۆلیسی پردێ لە نێو ئۆتۆمبێلەکەی دۆزراوەتەوە، بەڵام تائێستا دیار نییە خۆی کوشتووە یان کوژراوە."
ئەو ئەفسەرە ناوی عەقید خالید مەحموود حەسەنە و ناسراوە بە شێخ خالید، لە دایکبووی ساڵی 1965ە. ئەفسەر بووە لە بنكەی پۆلیسی پردێ.
بە گوتەی عامر شوانی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەریدەخەن ئەفسەرەکە خۆی کوشتووە، بەڵام چاوەڕێی راپۆرتی کۆتایی بەڵگەی تاوانەکان دەکەن بۆ ئەوەی بزانن خۆی کوشتووە یان کوژراوە.
عامر شوانی دەڵێت: "ئەو ئەفسەرە تەرمەکەی لە نێو ئۆتۆمبێلەکەی لەسەر رێگەی هەولێر-کەرکووک دۆزراوەتەوە و چاوەڕوانی ئەنجامی لێکۆلینەوەین بۆ ئەوەی بزانین هۆکاری رووداوەکە چی بووە و چۆن بووە." گوتیشی: "ئەفسەرەکە ماوەیەکی زۆر بوو تووشی نەخۆشیی دەروونی بووبوو."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ