کەشناسیی سلێمانی: تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە کەشوهەوا سەقامگیر دەبێت

21-11-2023
نازەنین گۆران
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەپێی پێشبینییەکان سبەی کەشوهەوا سارد و ئاسمان ساماڵ دەبێت. بەرێوەبەری کەشناسیی سلێمانیش دەڵێت، "تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە کەشوهەوا سەقامگیر دەبێت و پلەی گەرما بە نزمی دەمێنێتەوە". 
 
رۆژی سێشەممە، 21-11-2023، بەشی کەشناسیی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ بەگشتی کەشوهەوا سارد و ئاسمان نیمچە هەور دەبێت. لە لووتکەی ناوچە شاخاوییە بەرزە سنوورییەکان کەمێک بەفر دەبێت و لە هەندێک ناوچەی شاخاویش نمە باران دەبێت. 
 
لەبارەی کەشوهەوای سبەی چوارشەممە بەشی کەشناسی دەڵێت، پێشبینی دەکرێت کەش و هەوا سارد و ئاسمان ساماڵ بێت و لە کاتەکانی ئێوارە بۆ نیمچە هەور دەگۆڕدرێت و نزمترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو لە حاجی ئۆمەران دەبێت کە چوار پلەی سیلیزییە.
 
ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەمڕۆ زیاتر لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری نمەباران و لە شوێنە بەرزەکان ئەگەری بەفربارین هەیە و پلەی گەرماش هەر لە نزمی دەمێنیتەوە. 
 
بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی گوتیشی، "تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە کەشوهەوا سەقامگیر دەبێت و پێشبینی بارانبارین ناکرێت". 
 
بەگوتەی ئاسۆ کەمال، "لە 24 کاژێری رابردوو 22.8 ملیمەتر باران و بەکۆی گشتی تا ئێستا 79.4 ملیم باران لە سلێمانی باریوە لەکاتێکدا پار تا ئەمکاتە تەنیا 43 ملیم باران باریبوو". 
 
بەپێی پێشبینییەکانی بەشی کەشناسی بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی چوارشەممە بەمشێوەیە دەبێت؛
 
هەولێر: 16 پلە
سلێمانی: 15 پلە
هەڵەبجە: 16 پلە
دهۆک: 14 پلە
زاخۆ: 15 پلە
کەرکوک : 18 پلە
سۆران: 14 پلە
حاجی ئۆمەران: 4 پلە
گەرمیان: 20 پلە
 
بەپێی ئەو ئامارانەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردوونەتەوە، رێژەی بارانبارین لە 24 کاژێری رابردوو بەمشێوەیە بووە؛ 
 
پارێزگای هەولێر
 
هەولێر: 15 ملیمەتر 
مێرگەسۆر: 85.6 ملیمەتر 
هیران: 38 ملیمەتر 
رواندز: 35.3 ملیمەتر 
سیدەکان: 32.5 ملیمەتر 
چۆمان: 34.4 ملیمەتر 
بارزان: 29 ملیمەتر 
سۆران: 22 ملیمەتر 
شەقڵاوە: 22 ملیمەتر 
پیرمام: 19 ملیمەتر 
شەمامک: 15.6 ملیمەتر 
دیبەگە: 10 ملیمەتر 
خەبات: 5.8 ملیمەتر 
حاجی ئۆمەران: 13.4 ملیمەتر 
 
پارێزگای سلێمانی
 
سلێمانی: 22.8 ملیمەتر 
بەرزنجە: 89.2 ملیمەتر 
چوارتا: 56 ملیمەتر 
پێنجوێن: 55.2 ملیمەتر 
چوارقوڕنە: 50.5 ملیمەتر 
قەرەداخ: 50 ملیمەتر 
دەربەندیخان: 50.4 ملیمەتر 
رانیە: 47 ملیمەتر 
قەڵادزێ: 43.5 ملیمەتر 
سەرکەپکان: 43 ملیمەتر 
سەیدسادق: 35.5 ملیمەتر 
هەڵشۆ: 33 ملیمەتر 
یاخسمەر: 30.4 ملیمەتر 
ماوەت: 30 ملیمەتر 
قڕگە: 27.6 ملیمەتر 
دووکان: 12.4 ملیمەتر 
تەکیە: 11.4 ملیمەتر 
سەنگاو:11 ملیمەتر 
بازیان: 10.6 ملیمەتر 
چەمچەماڵ: 6.1 ملیمەتر 
 
پارێزگای دهۆک
 
دهۆک: 26.7 ملیمەتر 
بجیل: 60 ملیمەتر 
سەرسنگ: 50 ملیمەتر 
کانی ماسێ: 45.5 ملیمەتر 
بامەرنێ: 45 ملیمەتر 
ئاکرێ: 42 ملیمەتر 
دینارتە: 41 ملیمەتر 
ئامێدی: 41 ملیمەتر 
چەمانکێ: 41 ملیمەتر 
دێرەلوک: 40 ملیمەتر 
مانگێش: 37 ملیمەتر 
گردەسێن: 24.3 ملیمەتر 
زاخۆ: 12.7 ملیمەتر 
بەردەڕەش: 12.5 ملیمەتر 
شێخان: 10 ملیمەتر 
 
پارێزگای کەرکووک
 
کەرکووک: 0.8 ملیمەتر
شوان: 34.5 ملیمەتر
مەیدان: 23.6 ملیمەتر
کفری: 13 ملیمەتر
خانەقین: 9.9 ملیمەتر
کەلار: 6.6 ملیمەتر
 
پارێزگای هەڵەبجە
 
هەڵەبجە: 57.3 ملیمەتر
سیروان: 59.7 ملیمەتر
خورماڵ: 57 ملیمەتر
بیارە: 47.5 ملیمەتر
تەوێڵە: 38.5 ملیمەتر

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

باران لە هەولێر و دهۆک بەراورد بە پار کەمتر باریوە

بەگوێرەی بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی 9 تاوەکو 18ـی ئەم مانگە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بووە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر باران کەمتر باریوە.