رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، پێنج کەسیان دەستگیرکردووە، کە لە رێگەی توڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ڤیدیۆی نەشیاوی خەڵکیان تۆمار کردووە و پاشان بڵاویان کردووەتەوە.
رۆژی پێنجشەممە، 13-07-2023، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، "بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر توانیمان پێنج تۆمەتبار بە ناوەکانی (م. ح. س)، (ف. ع. ع)، (ک. ی. د)، (أ. ن. ش) و (ر. خ. س) دەستگیر بکەین، کە لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەتایبەت (تیکتۆک)، (تێلیگرام) و (فەیسبووک) گرتە ڤیدیۆی نەشیاوی چەند هاووڵاتییەکیان لە هەردوو رەگەز تۆمار کردووە و پاشان بڵاویان کردوونەتەوە."
بەپێی راگەیێندراوەکەی ئاسایشی هەولێر، "ئەو کەسانە لە بەرامبەر بڵاونەکردنەوەی گرتە ڤیدیۆکان داوای پارەیان کردووە. هەروەها ئەو کەسانە لە فەیسبووک خۆیان لە خەڵکانی بەتەمەن کردووەتە ئافرەت و سەرنجیان راکێشاون و گرتە ڤیدیۆی نەشیاویان پێیان تۆمار کردووە و بەهۆیەوە توانیویانە بڕێکی زۆر پارە لەو کەسانە وەربگرن."
ئاسایشی هەولێر داوا لە هاووڵاتییان دەکات، خۆیان بەدوور بگرن لەو پەیوەندییانەی لە رێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دروستیان کردووە و متمانە بە هەموو کەسێک نەکەن، بۆ ئەوەی نەبنە قوربانیی دەستی ئەو جۆرە کەسانە.
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەی ئاسایشدا هاتووە: هەرکەسێک سکاڵای هەیەلەسەر ئەم ئەکاونت و هەژمارانە باسەردانمان بکات بۆ تۆمار کردنی سکاڵا لەسەریان کە ئەمانەی خوارەوەن
- ئیزارئیل لە تیک تۆک
- سێکسیی شەوانە لە تلیگرام
- شوشەی شکاو
- سۆزان حاجی کەریم لە فەیسبووک
-XNX لە تلیگرام
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ