کشتوکاڵی هەولێر: شەممە دوایین وادەیە بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لەلایەن کۆمپانیای خۆشناو

30-08-2023
نازەنین گۆران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر دەڵێت، 2ـی ئەیلوول دوایین وادەیە بۆ جووتیاران بۆ ئەوەی گەنمەکانیان ببەن بۆ کڕینەوەیان. 
 
رۆژی چوارشەممە 30-08-2023، ئەمین رەئووف، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لە 2ـی ئەم مانگەوە وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەولێر لەلایەن کۆمپانیای خۆشناوەوە دەستیپێکردووە و دوایین وادە 2ـی ئەیلوولە کە دەکاتە رۆژی شەممە."
 
جێگری بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر دەشڵێت، "پشتگیریمان بۆ 224 جووتیار کردبوو بۆ ئەوەی لە 2ـی هەشت بۆ 2ـی مانگی نۆ گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی خۆشناو بکەن کە پێنج هەزار و  876 هەزار تۆنە. رۆژانە جووتیاران گەنمەکانیان دەبەن. بەشێکیان لێیان وەردەگیرێت و بەشێکیان رەت دەکرێتەوە؛ جووتیاریش هەیە گەنمەکەی خراپە و هەر خۆی نایبات یان بەو نرخە رازی نییە کە دیاریکراوە."
 
بەگوتەی جێگری بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر، کۆمپانیای خۆشناو گەنمی هەولێر و دهۆکیش وەردەگرێت و بەهۆی ئەوەی گەنمی هەردوو پارێزگا تێکەڵ بووە، هێشتا ئاماری فەرمی بەردەست نییە کە چەندیان وەرگرتووە، دوای تەواوبوونی پڕۆسەکە لە 2ـی ئەیلوول، ئامار بڵاودەکەنەوە. 
 
سایلۆی خۆشناو دوو پلەی بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران دیاریکردووە کە ئەوانیش گەنمی پلە یەک بە 600 هەزار دینار و پلە دوو بە 575 هەزار دینار وەردەگرێت. 
 
ئەمساڵ بەغدا 145 هەزار تۆن گەنمی لە سایلۆکانی هەولێر و هەر تۆنێکی بە 850 هەزار دینار وەرگرت. 
 
ئەمساڵ حکومەتی عێراق 500 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی وەرگرت، کە 230 هەزار تۆن گەنمی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە؛ 145 هەزار تۆنی پارێزگای هەولێر و 125 هەزار تۆن گەنمی پارێزگای دهۆک بوو، بۆ هەر تۆنێکیش 850 هەزار دیناری تەرخان کرد. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

باران لە هەولێر و دهۆک بەراورد بە پار کەمتر باریوە

بەگوێرەی بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی 9 تاوەکو 18ـی ئەم مانگە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بووە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر باران کەمتر باریوە.