وەزارەتی خوێندنی باڵا ناوی ئەو زانکۆ و پەیمانگە تایبەتانە بڵاودەکاتەوە کە مۆڵەتیان هەیە

08-08-2023
نازەنین گۆران
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان، ناوی ئەو زانکۆ و پەیمانگە تایبەتانە بڵاودەکاتەوە کە مۆڵەتیان هەیە و دەڵێت، لە هەرێمی کوردستاندا 17 زانکۆ و 12 پەیمانگەی تایبەت هەن کە لەلایەن وەزارەتەوە مۆڵەتیان هەیە.
 
رۆژی سێشەممە، 08-08-2023، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ناوى ئەو زانکۆ و پەیمانگە تایبەتانەی بڵاوکردەوە کە لەبەر رۆشنایى یاساى زانکۆ تایبەتەکان لە پەرلەمانى کوردستان پەسندکراوە و لەلایەن وەزارەتەوە مۆڵەتیان هەیە.
 
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەڵێت، "جگە لەو زانکۆ و پەیمانگە تایبەتانەى لە لیستى هاوپێچدا هاتوون و پابەندى مەرج و رێنماییەکانى وەزارەتن، هیچ زانکۆ، پەیمانگە و کۆلێژ و  زانکۆییەکى دیکە لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵاوە مۆڵەتى پێنەدراوە و باوەڕپێکراو نییە".
 
بەگوێرەی ئەو لیستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا بڵاویکردووەتەوە، لە پارێزگای هەولێر هەشت زانکۆ و شەش پەیمانگەی تایبەت هەن؛ لە پارێزگای سلێمانی حەوت زانکۆ و سێ پەیمانگەی تایبەت هەن و لە پارێزگای دهۆکیش دوو زانکۆ و سێ پەیمانگەی تایبەت هەن.
 
ناوی ئەو زانکۆ و پەیمانگەیانەی مۆڵەتی وەزارەتی خوێندنی باڵایان هەیە:
 
زانکۆ تایبەتەکانى سنوورى هەولێر
 
زانکۆى نێودەوڵەتیى تیشک
زانکۆى جیهان - هەولێر
زانکۆى لوبنانى فەرەنسى
زانکۆى نۆڵج
زانکۆى بەیان
زانکۆى ئەربیلى نێودەوڵەتى
زانکۆى کاسۆلیک
کۆلێژى قەڵاى زانکۆیى بۆ دیراساتى ئایینى
 
زانکۆ تایبەتەکانى سنوورى سلێمانى
 
زانکۆى ئەمریکى لە عێراق/ سلێمانى
زانکۆى کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا
زانکۆى گەشەپێدانى مرۆیى
زانکۆى جیهان - سلێمانى
زانکۆى  نێودەوڵەتیى تیشک/ لقى سلێمانى
زانکۆى قەیوانی نێودەوڵەتی
کۆلێژى گۆیژەى زانکۆیى بۆ دیراساتى ئایینى
 
زانکۆ تایبەتەکانى سنوورى دهۆک
 
زانکۆى جیهان - دهۆک
زانکۆى نەورۆز
 
 
پەیمانگە تایبەتەکانى سنوورى هەولێر
 
پەیمانگەى تەکنیکى تایبەتى رواندز
پەیمانگەى نۆبڵى تایبەت
پەیمانگەى تەکنیکى پایتەخت
پەیمانگەى تەکنیکى تایبەتى ئایندە
پەیمانگەى تەکنیکى هەیبەت سوڵتان
پەیمانگەى تەکنیکى گەشەى تایبەت
 
پەیمانگە تایبەتەکانى سنوورى سلێمانى
 
پەیمانگەى تەکنیکى کوردستان
پەیمانگەى تەکنیکى تایبەت لە کەلار
پەیمانگەى تەکنیکى ناشناڵ بۆ تەکنەلۆجیا
 
پەیمانگە تایبەتەکانى سنوورى دهۆک
 
پەیمانگەى تەکنیکى دهۆکى تایبەت
پەیمانگەى تەکنیکى ئاراراتى تایبەت
پەیمانگەى تەکنیکى تایبەتى رواندز- لقى زاخۆ
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

باران لە هەولێر و دهۆک بەراورد بە پار کەمتر باریوە

بەگوێرەی بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی 9 تاوەکو 18ـی ئەم مانگە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بووە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر باران کەمتر باریوە.