رووداو دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچە، بودجە و نەخۆشییەکانی سکچوون و کولێرا کۆدەبێتەوە.
رۆژی چوارشەممە 20-09-2023، ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگرى سەرۆکوەزیران کۆدەبێتەوە و لەبارەی چەند بابەتێک گفتوگۆ دەکەن.
بەگوێرەی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیارە لە برگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ بکرێت لەبارەی پوختەى سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی سەرۆکوەزیران بۆ بەغدا لە رۆژی 14-09-2023 بۆ بابەتی مووچە و بودجەى هەرێمی کوردستان و بڕیارى ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق.
بڕیارە لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتی تەندروستی بابەتی نەخۆشییەکانی سکچوون، کۆلێرا و پێشنیاز و رێکارەکانی چارەسەر و خۆپارێزی و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست، لەلایەن دامەزراوە تەندروستی و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بخاتەڕوو.
کۆلێرا نەخۆشییەکی بەکتریاییە و دەبێتە هۆی سکچوون و وشکبوونەوەی تووند، ئەگەر چارەسەرنەکرێت، دەتوانێت نەخۆشەکە لە ماوەی چەند کاژێرێکدا بکوژێت.
لە 27ـی ئابەوە سکچوون و رشانەوە لە هەرێمی کوردستان بڵاوبووتەوە، سەرەتا لە سلێمانی و دواتر گەرمیان، پاشان لە شارەکانی دیکەش بڵاوبووەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ