کەشناسی: سبەی باران دەبارێت و پلەی گەرما نزمدەبێتەوە

21-12-2023
نازەنین گۆران
نیشانەکردن باران بارانبارین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی باران دەبارێت و پێشبینی دەکرێت رۆژی شەممە کاریگەریی ئەو بارانە زیاتر بێت، پلەی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ دوو بۆ چوار پلەی نزمتر دەبێتەوە.  
 
رۆژی پێنجشەممە 21-12-2023 بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، پاشان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت. 
 
لەبارەی کەشوهەوای سبەی (هەینی)، کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لە کاتەکانی بەیانیدا باران لە ناوچە شاخاوییەکان و سنووری پارێزگای دهۆک دەبارێت، پاشان کاریگەرییەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ سەر هەندێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و لە هەندێک ناوچەدا بارانی مامناوەند دەبارێت و پلەی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ نزیکەی 2 بۆ 4 پلە نزمتر دەبێتەوە.
 
بەپێی پێشبینییەکان کەشناسیی هەرێمی کوردستان بێت، لەکاتەکانی دوانیوەڕۆی سبەی لە سەنتەری پارێزگای هەولێر و سلێمانی نمە باران دەبێت، ئەگەری بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی دهۆک و هەولێر هەیە و، پێشبینی دەکرێت بۆ رۆژی شەممە کاریگەریی ئەم شەپۆلە زیاتر بێت. 
 
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، پێشنیوەڕۆی سبەی باران دەبارێت، بەڵام لە رۆژی شەممەوە کاریگەری زیاتر دەبێت و تاوەکو شەوی دووشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت، بەتایبەتی لە هەولێر، سۆران، راپەرین و ئەو سنوورانە، پێشبینی بەفربارینش دەکرێت تەنانەت لە چیا نزمەکانی وەکو چیای سەفینیش. 
 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی هەینی بەمشێوەیە دەبێت:
 
هەولێر: 16 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 14 پلەى سیلیزى
دهۆک: 13  پلەى سیلیزى
کەرکووک: 17 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 13 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 13 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 19 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 2 پلەى سیلیزى
سۆران: 11 پلەى سیلیزى
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێجیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خێزانی عەمید فەرهاد دەکات

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی عەمید فەرهاد دەکات

نێجیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: "هاوسۆز و هاوخەمیانم".