مانگی ئەیلوول ساڵی نوێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکان دەستپێدەکات

14-08-2023
نازەنین گۆران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە نێوەڕاستی مانگی ئەیلوولدا ساڵی خوێندنی 2023-2024ی زانکۆی سلێمانی دەستپێدەکات. لە سەرەتای هەمان مانگیشدا ساڵی خوێندنی زانکۆی سەلاحەدین و دهۆک دەستپێدەکات. سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین دەڵێت، جگە لە قۆناخی یەکەم، ئەمساڵ 20 هەزار خوێندکاریان دەبێت. هەریەکە لە زانکۆکانی سلێمانی و دهۆکیش نزیکەی 18 هەزار خوێندکاریان هەیە. 
 
د. کامەران یونس، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین رۆژی دووشەممە 14-8-2023 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، رۆژی 4ـی ئەیلوول دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی سەرجەم قۆناخەکان جگە لە قۆناخی یەکەم لە زانکۆی سەلاحەدین دەستپێدەکات. 
 
بە گوتەی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین، قۆناخی یەکەم دوای زانکۆلاین و گەڕاندنەوەی ناوەکانیان وانەیان دەستپێدەکات کە دەکەوێتە کۆتاییەکانی مانگی تشرینی یەکەم و دەستپێکی تشرینی دووەم و دەڵێت، "جگە لە قۆناخی یەکەم، زانکۆی سەلاحەدین نزیکەی 20 هەزار خوێندکاری هەیە."
 
هاوکات د. پێشڕەو حەمەجان، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ کاروباری خوێندکاران رۆژی دووشەممە، 14-8-2023 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، هەفتەی رابردوو ئەنجوومەنی زانکۆی سلێمانی کۆبووەوە و بڕیاردرا لە نێوەڕاستی مانگی ئەیلوولدا دەست بە ساڵی خوێندنی 2023-2024 بکرێت.
 
بە گوتەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی، خوێندکارانی قۆناخی یەکەم لە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەم و سەرەتای تشرینی دووەم خوێندنیان دەستپێدەکات و دەڵێت، "جگە لە ئەوان کە هێشتا دیار نییە چەند دەبن، ژمارەی خوێندکارانی قۆناخەکانی دووەم، سێیەم و چوارەم لە زانکۆی سلێمانی نزیکەی 18 هەزارە."
 
زانکۆی دهۆک بۆ ئەمساڵ نزیکەی 18 هەزار خوێندکاری دەبێت جگە لە خوێندکارانی قۆناخی یەکەم. د. داود ئەترووشی، سەرۆکی زانکۆی دهۆک بە رووداوی گوت، "لە 3ـی ئەیلوولدا ساڵی نوێی خوێندنی مامۆستایان و وانەی خوێندکارانی قۆناخەکانی دووەم، سێیەم و چوارەم پێکەوە دەستپێدەکات. قۆناخی یەکەمیش دەکەوێتە سەرەتای مانگی 11."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 تۆڕی میدیایی رووداو لە دهۆک بەڵگەفیلمی ''هەڵۆی بادینان''ـی نمایش کرد.

لە دهۆک بەڵگەفیلمی 'هەڵۆی بادینان' نمایش دەکرێت

تۆڕی میدیایی رووداو لە دهۆک بەڵگەفیلمی ''هەڵۆی بادینان''ـی نمایش کرد کە باس لە ژیان و خەباتی پێشمەرگەیەکی شەهید دەکات؛ بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو دەڵێت، ''گەلی کوردستان قەرزداری بوێری و گیانفیدایی شەهیدانن''.