هێشتا تەرمی هاووڵاتییە فلیپینییەکە لەنێو ماڵی پێشڕەو دزەیی نەدۆزراوەتەوە

17-01-2024
نازەنین گۆران
ماڵەکەی پێشڕەو دزەیی لە پاش بۆردومانکردنی لەلایەن سوپای پاسدارانەوە.
ماڵەکەی پێشڕەو دزەیی لە پاش بۆردومانکردنی لەلایەن سوپای پاسدارانەوە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت، لە کاژێر 11:30 خولەکی شەوی دووشەممەوە تیمەکانیان لە ماڵی پێشڕەو دزەیین و تائێستا تەرمی خزمەتگوزارێکی فیلیپینی کە لەو ماڵە کاری دەکرد نەدۆزراوەتەوە. دەشڵێت، "ئەمڕۆ مۆڵەتی نیشینگەکەیمان دۆزییەوە".
 
کاژێر 11:30ی خولەکی شەوی دووشەممە، 15-01-2024، بە مووشەک هێرشکرایە سەر شاری هەولێر و بەو هۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و 16ی دیکە بریندار بوون.
 
رۆژی چوارشەممە 17-01-2024، موقەدەم کاروان میراودەلی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لە شەوی رووداوەکەوە تیمەکانمان لە ماڵی پێشڕەو دزەیین. تاوەکو ئێستا تەنیا تەرمی یەک کەس نەدۆزراوەتەوە کە ئەویش کارگوزارێکی فلیپینییە بە ناوی میشێل و لە ماڵەکە کاری دەکرد".
 
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی هەولێر دەڵێت، 11 تیمی بەرگریی شارستانی لە شوێنی رووداوەکە سەرقاڵی گەڕانن بە دوای تەرمی ئەو کارگوزارە و ئەمڕۆ مۆڵەتی نیشتەجێبوونی دۆزراوەتەوە و تاوەکو تەرمەکەشی دەدۆزرێتەوە تیمەکان لە گەڕان بەردەوام دەبن.
 
موقەدەم کاروان میراودەلی ئاماژەی بەوەکرد، "بە گوتەی کارگوزارێکی دیکەی فلیپینی کە ئەویش لەو ماڵە کاری کردووە، میشێل لە کاتی رووداوەکەدا لە ژوورێکی تایبەت بە منداڵان بووە. 
 
 
یەکێک لەو شوێنانەی کرایە ئامانج، ماڵی سەرمایەداری کورد پێشڕەو دزەیی، سەرۆکی گرووپی فاڵکۆن بوو، کە لەگەڵ کچە بچووکەکەی، میوانێکی و کارگوزارێکی ماڵەکە گیانیان لەدەستدا.
 
هەر لە هێرشەکەدا هانا جووتیار، کە هاوژینی پێشڕەوە، لەگەڵ رەوان پێشڕەو تەمەن 7 ساڵ و  رۆژ پێشڕەو، کە تەمەنی 25 ساڵە و لەگەڵ باوکی کاری دەکرد، بریندار بوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

باران لە هەولێر و دهۆک بەراورد بە پار کەمتر باریوە

بەگوێرەی بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی 9 تاوەکو 18ـی ئەم مانگە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بووە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر باران کەمتر باریوە.