144 حاجی دیکە دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان

08-07-2023
نازەنین گۆران
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، کاژێر 6:30ـی ئێوارە 144 حاجی دیکە دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان. 
 
رۆژی شەممە، 08-07-2023 کاروان ستوونی، گوتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، کاژێر 4:30ی ئێوارەی ئەمڕۆ 144 حاجی دیکە لە سعودیەوە بەڕێکەوتووون کە دانیشتووی پارێزگای سلێمانین و کاژێر 6:30ی ئێوارە لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.
 
بە گوتەی کاروان ستوونی، تاوەکو 14ـی ئەم مانگە سەرجەم حاجییانی هەرێمی کوردستان دەگەڕێنەوە. 
 
ئەمساڵ 4,685 کەس لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج چوونە مەککە کە 690ـیان بە رێگەی وشکانی و ئەوانی دیکە بە رێگەی ئاسمانی چوون. بۆ ئەمساڵ، تێچووی حەج بە رێگەی ئاسمانی بە 4,500 و بە وشکانیش بە 3,800 دۆلار دیاریکرابوو.
 
یەکەم گەشتی هاونیشتمانییان بۆ سعودیە بە مەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج 9ی حوزەیران بە رێگەی وشکانی دەستیپێکرد؛ گەشتی ئاسمانییش لە 12ی حوزەیران لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانییەوە دەستیپێکرد.
 
رۆژی چوارشەممە، 05-07-2023 یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان کە ژمارەیان 690 حاجی بوو بە رێگەی وشکانی گەڕانەوە هەرێمی کوردستان.
 

ساتی گەڕانەوەی حاجییەکان:

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

باران لە هەولێر و دهۆک بەراورد بە پار کەمتر باریوە

بەگوێرەی بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی 9 تاوەکو 18ـی ئەم مانگە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بووە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر باران کەمتر باریوە.