کەشناسی: نمەباران و بەفربارین بەردەوام دەبێت

05-02-2024
نازەنین گۆران
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

کەشناسی دەڵێت، سبەی نمەباران دەبارێت، بەفربارین بەردەوام دەبێت و لەکاتەکانی بەیانی زوویشدا ئەگەری دروستبوونی تەم لە هەندێک ناوچە هەیە. شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت، دوای 15ـی ئەم مانگە شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
 
رۆژی دووشەممە، 05-02-2024، بەشی کەشناسی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڵاویکردەوە، ئاسمان لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان هەوری باراناوی دەبێت؛ لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆیشدا نمەباران لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەبارێت.
 
بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنی، پلەی گەرما نزیکەی 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی نزمتر دەبێت.
 
لەبارەی کەشوهەوای سبەی سێشەممە، کەشناسی دەڵێت، "پێشبینی دەکرێت ئاسمان هەور بێت و لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی نمەباران ببارێت و بەفریش لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت؛ لەکاتەکانی بەیانیی زوودا ئەگەری دروستبوونی تەم لەناوچەکانی بادینان و پارێزگای دهۆک هەیە."
 
کەشناسی دەشڵێت، بەپێی پێشبینییەکان، سبەی سێشەممە لە سنووری بادینان پلەی گەرما 2 بۆ 3 پلە بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزتر دەبێت و لە ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانیش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
 
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە رووداوی گوت، بە گوێرەی پێشبینییەکان، "کەشوهەوا تاوەکو سبەی سێشەممە ناسەقامگیر دەبێت و دواتر تاوەکو نێوەڕاستی مانگ جێگیر دەبێت. دوای 15ـی مانگ، شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە."
 
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی سێشەممە بەمشێوەیە دەبێت:
 
هەولێر: 10 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 8 پلەی سیلیزی
دهۆک؛ 10 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 8 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 9 پلەی سیلیزی
سۆران: 5 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: -2 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 12 پلەی سیلیزی

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 تۆڕی میدیایی رووداو لە دهۆک بەڵگەفیلمی ''هەڵۆی بادینان''ـی نمایش کرد.

لە دهۆک بەڵگەفیلمی 'هەڵۆی بادینان' نمایش دەکرێت

تۆڕی میدیایی رووداو لە دهۆک بەڵگەفیلمی ''هەڵۆی بادینان''ـی نمایش کرد کە باس لە ژیان و خەباتی پێشمەرگەیەکی شەهید دەکات؛ بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو دەڵێت، ''گەلی کوردستان قەرزداری بوێری و گیانفیدایی شەهیدانن''.