ئاسایشی سلێمانی: سێ تۆمەتباری رووداوێکی کوشتن دەستگیرکران

30-07-2023
نازەنین گۆران
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی سلێمانی رایگەیاند، سێ تۆمەتباری رووداوێکی کوشتن دەستگیرکران کە یەکێکیان ژنە و تۆمەتبارە بە کوشتنی مێردەکەی.
 
رۆژی یەکشەممە، 30-07-2023 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا گوتی، بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش، بەهاوکاری ئاسایشی سلێمانی بکەرانی تاوانی کوشتنی هاووڵاتییەکی گەڕەکی سەرچناری سلێمانی دەستگیرکرد.
 
ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، ئەنجامدەرانی تاوانی کوشتنی هاووڵاتی سەمەد عارف محەممەدی تەمەن 41 ساڵیان دەستگیرکرد، کە لەشەوی 6ـی حوزەیرانی ئەمساڵ لەماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی گردەبڕاوەکە بە چوار فیشەک کوژرا.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی ئاسایشی سلێمانی، "دوای لێکۆڵینەوە، دەرکەوت خێزانی سەمەد بەرنامە داڕێژەری ئەم تاوانە بووە و بە هاوکاری دوو کەس ئەم تاوانەیان کردووە، هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کێشەی کۆمەڵایەتی."
 
ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، ئێستا تۆمەتباران بە مادەی 406 لە یاسای سزادان بە فەرمانی دادوەر راگیراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە