رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری ناحیەی ئاخجەلەر رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دووجار گوندی تووتەقەڵ لە سنووری قەزای چەمچەماڵ بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆردوومان کراوە.
رۆژی چوارشەممە، 27-12-2023، هێمن بەهجەت، بەڕێوەبەری ناحیەی ئاخجەلەر بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "دەورووبەری کاژێر 6:00 و 8:00ـی بەیانی ئەمڕۆ دووجار فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆردوومانی گوندی تووتەقەڵی لە سنووری قەزای چەمچەماڵ کردووە."
بە گوتەی بەڕێوەبەری ناحیەی ئاخجەلەر، تاوەکو ئێستا زیانە گیانی و مادییەکانی بۆردوومانەکە نازانن، چونکە گوندەکە دوو ساڵە چۆڵ کراوە. هێمن بەهجەت گوتیشی، هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی لێکۆلینەوە و کۆکردنەوەی زانیارین لەبارەی بۆردوومانەکە.
بەپێی زانیارییەکان، پەکەکە بارەگایان لە گوندی تووتەقەڵ هەیە، بەڵام زانیاریی ورد لەبارەی ژمارەی درۆنەکان نییە کە بارەگاکەیان بۆردوومان کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ