رووداو دیجیتاڵ
بەرگریی شارستانیی ئاکرێ دەڵێت، لە سێ رۆژدا 16 رووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراون کە لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شاستانییەوە کۆنترۆڵکراون. بەرێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئاکرێش دەڵێت، "تەنیا لە مانگی حوزەیراندا 274 رووداوی ئاگرکەوتنەوە هەبوون."
رۆژی شەممە، 08-07-2023 بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئاکرێ لەبارەی ئامارەکانی ئاگرکەوتنەوە لە سنوورەکە رایگەیاند، لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا 16 رووداوی ئاگرکەوتنەوە هەبوون کە لایەن تیمەکانیانەوە کۆنترۆڵکراون و هیچ زیانێکی گیانی و مادیان نەبووە.
بەرگریی شارستانیی ئاکرێ دەڵێت، لە سنووری ناحیەی قەسرۆک سێ رووداوی ئاگرکەوتنەوەی پووش و پاوان هەبوون کە کۆنترۆڵکراون؛ لە ناحیەی رۆڤیا چوار رووداو هەبوون کە لە لایەن بەرگریی شارستانیی ئەو ناحیەوە کۆنترۆڵکراون؛ رووداوێک لە ناحیەی گردەسێن؛ سێ رووداو لە ناحیەی دارەتوو؛ یەک رووداو لە ناحیەی دینارتە و چوار رووداو لە گوڵان هەبوون.
عەقید ئیبراهیم فەریق، بەرێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئاکرێ ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەمساڵ زیاتر لە 400 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە سنووری ئاکرێ تۆمارکراون و گوتیشی، تەنیا لە مانگی حوزەیراندا 274 رووداوی ئاگرکەوتنەوە هەبوون.
بە گوتەی بەرگریی شارستانی ئاکرێ، ئاگرکەوتنەوەکان زیاتر سووتانی پووش و پاوان بوون و لەلایەن تیمەکانیی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی ئاکرێ کۆنترۆڵکراون و هیچ زیانێکی گیانی و مادییان نەبووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ