رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگاو لە سنووری پارێزگەی سلێمانی دەڵێت، لە گوندێکی سنووری ناحیەکە تەقەکراوە و ژنێک کوژراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان رووداوەکە لە گوندی مەملەحە بووە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ئارام مەعرووف، بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگاوی سەر بە قەزای چەمچەماڵ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "تاوەکو ئێستا هۆکاری تەقەکردنەکە و کوشتنی ئەو ژنە دیار نییە".
بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگاو ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا ئاسایش و پۆلیس لە شوێنی رووداوەکەن و سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن، "ئەنجامی کۆتاییمان بەدەست نەگەیشتووە و دیار نییە هۆکاری تەقەکردنەکە چییە".
بەگوێرەی ئاماری پۆلیس، لە ساڵی 2022ـدا، 455 رووداوی کوشتنی ئەنقەست، بە هەڵە و خۆکوشتن لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون.
تاوەکو ئەمڕۆ ئاماری رووداوەکانی کوشتن لە ساڵی رابردوودا بڵاونەکراوەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ