پسوولەی خۆراکی هەولێر: ناوی زیاتر لە هەزار کەسی مردوو لە پسوولەی خۆراک سڕاونەتەوە

05-09-2023
نازەنین گۆران
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەری پسوولەی خۆراکی هەولێر رایدەگەیێنێت، زیاتر لە هەزار کەس بەهۆی بەڵگەنامەی کۆچی دوایی و 155 کەسیش بەهۆی چوونە دەرەوەی وڵات ناویان لە پسوولەی خۆراک سراوەتەوە.
 
رۆژی سیشەممە، 05-09-2023، سیامەند قادر نانەکەلی، بەڕێوەبەری پسوولەی خۆراکی هەولێر بە رووداوی راگەیاند، "لە 17ـی ئادار بەهۆی ئەو نووسراوەی لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق لەبارەی کارکردن بۆ پسوولەی خۆراکی ئەلیکترۆنی نێردرابوو، زۆربەی کارەکانمان راگرت، بەڵام دوای ئەوە دەستمان بە هەندێک کار کرد لەوانە سڕینەوەی ناوی مردوو، ئەوانەی چوونەتە دەرەوەی وڵات و ئەوانەش کە مووچەیان لە دوو ملیۆن دینار زیاتر بێت."
 
بەگوتەی بەڕێوەبەری پسوولەی خۆراکی هەولێر، ئەمساڵ ناوی هەزار و 375 کەس بەهۆی بەڵگەنامەی کۆچی دوایی، 155 کەس بەهۆی چوونە دەرەوە و 170 خێزان بەهۆی داهاتی زۆر لە پسوولەی خۆراک سڕاونەتەوە."
 
سیامەند قادر نانەکەلی دەڵێت، بریکارەکانی خۆراک ئەو کەسانە دەناسن کە مانگانە خۆراکیان لێ وەردەگرن، بۆیە ئەوان زۆرجار دەزانن کێ چووەتە دەرەوە، کێ مردووە و هاوکاریان دەبن لە ئاگادارکردنەوەیان و سڕینەوەی ناوی ئەو کەسانە. 
 
لەبارەی بەئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراکی هەولێر، سیامەند قادر نانەکەلی دەڵێت، "لە هەولێر هیچ نەکراوە، هەفتەی رابردوو دوو فەرمانبەرمان لە بەغدا بوون، دەڵێن ئێستا سەرقاڵی چاپکردنی کارتی ئەلیکترۆنیی بەسرەن دوای ئەوە مووسڵ و ئەو کات نۆرەی هەولێر دێت. تاوەکو کارتەکەش نەگاتە دەستمان و بەسەر بریکارەکانی خۆراک دابەشی نەکەین، ناتوانین هیچ بکەین."
 
لە پارێزگای دهۆک 281 هەزار سەرۆک خێزان هەن، لەو ژمارەیەش تائێستا نزیکەی 267 هەزار خێزان، پسوولەی کارتی دیجیتاڵیی خۆراکیان بۆ نوێکراوەتەوە، کە دەکاتە نزیکەی 95٪.
 
وەکو قۆناخی یەکەم، وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڕیاریدا لە سێ پارێزگا سیستمی نوێی فۆرمی خۆراک جێبەجێ بکات کە ئەوانیش پارێزگاکانی دهۆک، کەرکووک و کەربەلان. بۆ تەواوکردنی پرۆسەکەش سێ مانگ دیاریکرابوو کە لە رۆژی 16ی ئایار تاوەکو 15ی ئاب دیاریکرابوو.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

باران لە هەولێر و دهۆک بەراورد بە پار کەمتر باریوە

بەگوێرەی بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی 9 تاوەکو 18ـی ئەم مانگە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بووە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر باران کەمتر باریوە.