رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی کۆیە رایگەیاند، تەرمی یەکێک لەو دوو خوشکەی لە ئاوی زێی بچووک لە ناحیەی سێگردکانی سەر بە قەزای کۆیە خنکان، دۆزرایەوە.
رۆژی سێشەممە، 11-07-2023 عەمید گۆران ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی کۆیە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، دوو خوشک بە ناوەکانی شایستە و ماردین مامەدین پێکەوە لەگەڵ باپیرەیان لە نێو ئاوی زێی بچووک خنکان، ئەمڕۆ تەرمی شایستەیان دۆزرایەوە.
بەگوتەی عەمید گۆڕان ئەحمەد، تەرمەکە کاژێر 8:20 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ دۆزراتەوە و دەشڵێت: "تیمەکانمان لە شوێنی رووداوەکەن و گەڕان بە دوای تەرمی ماردینیش بەردەوامە."
ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، 09-07-2023 پیاوێک و دوو نەوەی لە ئاوی زێی بچووک لە سنووری ناحیەی سێگردکانی سەر بە قەزای کۆیە خنکان؛ نزیکەی دوو کاژێر دوای رووداوەکە، تەرمی پیاوەکە دۆزرایەوە، بەڵام تەرمی دوو کچە نەدۆزرابوونەوە، تاوەکو ئەمڕۆ سێشەممە تەرمی یەکێکیان دۆزرایەوە.
لەبارەی ناسنامەی ئەو سێ کەسە، بەرگریی شارستانیی کۆیە دەڵێت، پیاوەکە ناوی ئەحمەد عومەرە کە تەمەنی 60 ساڵە و کاسب بوو؛ دوو نەوەکەی ناویان شایستە مامەدین و ماردین مامەدینە، کە یەکێکیان تەمەنی 13 ساڵە و ئەوی دیکەیان تەمەنی 14 ساڵە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ