تونێلی دەربەندیخان بۆ ماوەی 24 کاژێر دادەخرێت

25-06-2023
نازەنین گۆران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

قایمقامی دەربەندیخان دەڵێت، تونێلی دەربەندیخان بۆ ماوەی 24 کاژێر دادەخرێت و لە کاتی داخستن، شۆفێران دەتوانن رێگەی چیای بەرانان بەکاربهێنن. 
 
رۆژی یەکشەممە، 25-06-2023، سلێمان محەممەد، قایمقامی دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بەهۆی کارکردن، پاککردنەوە و کێشانی هێڵکاریی هاتووچۆ بۆ نێو تونێلی دەربەندیخان، تونێلەکە 24 کاژێر دادەخرێت.
 
کاژێر 12:00ـی ئەمشەو تونێلەکە دادەخرێت و قایمقامی دەربەندیخان دەڵێت، دوای 24 کاژێر دەکرێتەوە، لەکاتی داخستنیش شۆفێران دەتوانن رێگەی چیای بەرانان بەکاربهێنن.
 
تونێلی دەربەندیخان، قەزاکانی کفری، کەلار و دەربەندیخان بە سلێمانییەوە دەبەستێتەوە؛ لە ساڵی 1954 لەلایەن دوو کۆمپانیای ئیتاڵی و فەرەنسییەوە دروستکراوە و درێژییەکەی نزیکەی 800 مەترە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 تۆڕی میدیایی رووداو لە دهۆک بەڵگەفیلمی ''هەڵۆی بادینان''ـی نمایش کرد.

لە دهۆک بەڵگەفیلمی 'هەڵۆی بادینان' نمایش دەکرێت

تۆڕی میدیایی رووداو لە دهۆک بەڵگەفیلمی ''هەڵۆی بادینان''ـی نمایش کرد کە باس لە ژیان و خەباتی پێشمەرگەیەکی شەهید دەکات؛ بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو دەڵێت، ''گەلی کوردستان قەرزداری بوێری و گیانفیدایی شەهیدانن''.