کۆمیسیۆنی عێراق: 50 هاوپەیمانی بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەکەن

12-08-2023
نازەنین گۆران
نیشانەکردن ئەنجوومەنی پارێزگاکان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسێکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، 50 هاوپەیمانی بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دەکەن، گەورەترین هاوپەیمانیش دەوڵەتی یاسایە کە لە 12 حیزب پێکهاتووە. 
 
عیماد جەمیل، سەرۆکى تیمى رۆژنامەڤانیى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق رۆژی شەممە، 12-08-2023، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لە 296 حیزبی تۆمارکراو، 198ـیان بە 50 هاوپەیمانییەوە بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دەکەن، واتا ژمارەی هاوپەیمانییەکان گەیشتووەتە 50 هاوپەیمانی."
 
بەگوتەی سەرۆکى تیمى رۆژنامەڤانیى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق، گەورەترین هاوپەیمانی کە بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەکات، دەوڵەتی یاسایە، کە لە 12 حیزب پێکدێت، بچووکترینیش هاوپەیمانی تورکمانی عێراقە، کە لە نۆ حیزب پێکدێت.  
 
ژمارەی هاوپەیمانییەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق:
 
بەغدا: 18 هاوپەیمانی
ئەنبار: 17 هاوپەیمانی
بەسرە: 16 هاوپەیمانی
نەینەوا: 16 هاوپەیمانی
کەرکووک: 16 هاوپەیمانی
واست: 15 هاوپەیمانی
بابل: 14 هاوپەیمانی
موسەننا: 14 هاوپەیمانی
کەربەلا: 14 هاوپەیمانی
زیقار: 13 هاوپەیمانی
قادسیە: 13 هاوپەیمانی
دیالە: 11 هاوپەیمانی
نەجەف: 11 هاوپەیمانی
میسان: 10 هاوپەیمانی
سەلاحەدین: 10 هاوپەیمانی
 
بڕیارە رۆژی 18-12-2023، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بکرێت. بە گوتەی عیماد جەمیل، ئەمڕۆ دوایین رۆژی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران بوو بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی دوای تەقینەوەکە.

لە بێجی تەقینەوەیەک روویدا و چوار ئەندامی بنەماڵەیەک گیانیان لەدەست دا

ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای بێجی سنووری پارێزگای سەلاحەدین، تەقینەوەیەک روویدا و بەهۆیەوە چوار ئەندامی بنەماڵەیەک گیانیان لەدەست دا و سێی دیکەش بریندار بوون.