رووداو دیجیتاڵ
قایمقامی هەولێر دەڵێت، 12 بەنزینخانەیان بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتیی خراپەوە داخستووە.
رۆژی پێنجشەممە، 08-02-2024، نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردەوە، لە 02ـی ئەم مانگەوە تاوەکو ئەمڕۆ، لیژنەکانی پشکنین و چاودێری پشکنینیان بۆ بەنزینی 120 بەنزینخانە کردووە.
بە گوتەی قایمقامی هەولێر، لەدرێژەی بەدواداچوون و چاودێریکردنی لیژنەکانی پشکنین و چاودێری و چڕکردنەوەی سەردان و پشکنینە لەناکاوەکان بۆ وێستگەکانی سووتەمەنی، بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتیی خراپ و پابەند نەبوونیان بە رێنماییەکان، 12 بەنزینخانە لە شاری هەولێر داخران و سزادران.
قایمقامی هەولێر ناوی بەنزینخانەکانی بڵاوکردوونەتەوە، کە بەمشێوەیەن:
بەنزینخانە داخراوەکان:
- وێستگەی بێداو
- وێستگەی رزگاری
- وێستگەی مەیهەن/یارا
- وێستگەی پۆڕش
- وێستگەی پێشمەرگە
- وێستگەی پەیام
- وێستگەی باواجی
- وێستگەی میر
- وێستگەی باخەوان
- وێستگەی دەروازەی دارەتوو
- وێستگەی ئاڵا
- وێستگەی زەنگ
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ