گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایین

16-01-2024
نازەنین گۆران
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەردەوامن، ئەوەش دوای ئەوەی شەوی رابردوو بەهۆی هێرشی مووشەکیی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە گەشتەکانی فڕۆکەخانەکە راگیرابوون.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، کە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە دەستی کەوتووە، گەشتەکانی فڕۆکەخانەکە ئاسایین و بەردەوامن.
 
بەپێی ئەو خشتەیەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ گەشتەکانی بڵاویکردووەتەوە، کاژێر 01:01 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەشتێک لە ئەستەنبووڵەوە بۆ هەولێر، کاژێر 02:24 خولەک گەشتێک لە بەسرەوە بۆ هەولێر هەبووە و ئەنجامدراون.
 
هەر ئەمڕۆ سێشەممە 16-01-2024 کاژێر 7:10 خولەکی بەیانی گەشتێک لە قاهیرەی پایتەختی میسرەوە بۆ هەولێر هەبووە. هاوکات کاژێر 13:30 خولەکی پاشنیوەڕۆیش گەشت لە بەغداوە بۆ هەولێر و کاژێر 13:31 خولەکیش گەشتێک لە شاریقەی ئیماراتەوە بۆ هەولێر هەبوون.
 
شەوی رابردوو سەرچاوەیەک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بە رووداوی گوت، بەهۆی هێرشە مووشەکییەکانەوە سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانەکە راگیراون.
 
 
درەنگانی شەوی رابردوو 15-01-2024 سوپای پاسدارانی ئێران ژمارەیەک مووشەکی ئاراستەی هەولێر کرد، کە نیوەیان واتە پێنجیان بە ماڵی سەرمایەدارێکی هەولێر بەناوی پێشڕەو دزەیی کەوتن، لە کاتێکدا لە ماڵەکەیدا ئاهەنگی خێزانی هەبوو، بەبۆنەی گەڕانەوەی منداڵەکانی لە ئەمریکا. بەهۆی بۆردوومانەکەوە پێشڕەو دزەیی خۆی، کچێکی کە هێشتا تەمەنی نەبووەتە ساڵێک، لەگەڵ بازرگانێکی عێراقیی هاوڕێی و خزمەتگوزارێکی بە رەچەڵەک فیلیپینی، کوژران.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

باران لە هەولێر و دهۆک بەراورد بە پار کەمتر باریوە

بەگوێرەی بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی 9 تاوەکو 18ـی ئەم مانگە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بووە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر باران کەمتر باریوە.