لە سلێمانی ژنێک دەستگیردەکرێت کە "هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لە کوڕێک کردووە"

25-07-2023
نازەنین گۆران
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادق ژنێکیان ده‌ستگیركردووە، کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تایبەتی لە کوڕێک کردبوو.
 
رۆژی سێشەممە، 25-07-2023 سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە رووداوی گوت: "کورێک سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کردووە و سكاڵای‌ یاسایی له‌سه‌ر ژنێک تۆماركردووە، کە بە گوتەی خۆی‌ له‌ رێگەی‌ تۆڕه ‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ وێنه‌ و ڤیدیۆی‌ تایبه‌تی‌ لێکردووە، وادیارە ئەو دوو کەسە پەیوەندییان هەبووە و کچەکە داوای پارەی کردووە و کوڕەکە بۆی نەناردووە، بۆیە هەڕەشەی لە کوڕەکە کردووە."
 
بەگوتەی سەرکەوت ئەحمەد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، تواندراوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و له ‌یه‌كێک له‌ یەکەکانی نیشتەجێبوونی شاری‌ سلێمانی‌ دەستگیربکرێت، هه‌روه‌ها ده‌ستگیراوە به‌سه‌ر موبایل‌ و لاپتۆپی‌ تۆمه‌تباردا.
 
تۆمەتبار ناوی (ف. ر)ـە و بە رەگەز عه‌ره‌بە، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی دوو لە یاسای خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
 
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت: "ئەو تۆمەتبارە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، كه‌ له‌رێگەی‌ تۆڕه ‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ چه‌ند كه‌سێكی‌ فریوداوه‌ و دواتر له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ وێنه‌ و ڤیدیۆی‌ تایبه‌تیدا داوای‌ بڕێک پاره‌ی‌ لێكردوون، بەڵام لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس تەنیا یەک کەس سکاڵای لەسەر ئەو تۆمار کردووە، ئیتر نازانین ئەگەر هەڕەشەی لە خەڵکی دیکەش کردبێت."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

باران لە هەولێر و دهۆک بەراورد بە پار کەمتر باریوە

بەگوێرەی بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی 9 تاوەکو 18ـی ئەم مانگە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بووە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر باران کەمتر باریوە.