ژمێریاریی زانکۆی دهۆک: بڕیارە ئەم مانگە دوو دەرماڵە بە خوێندکاران بدرێت

14-02-2024
نازەنین گۆران
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەڕێوەبەری ژمێریاریی زانکۆی دهۆک دەڵێت، بڕیارە هەفتەی داهاتوو دەرماڵەی مانگی 11ـی ساڵی 2022ـی خوێندکارانی زانکۆکەیان دابەشبکرێت. 
 
رۆژی چوارشەممە 14-02-2024 مەروان فەندی، بەڕێوەبەری ژمێریاریی زانکۆی دهۆک بە رووداوی گوت، "دوو رۆژ لەمەوبەر 655 ملیۆن دینارمان بۆ خەرجکرا بۆ دابەشکردنی دەرماڵەی مانگی 10ـی 2022 و بەسەر خوێندکارانیش دابەشکرا".
 
بە گوتەی مەروان فەندی، لەلایەن بانکەوە ئاگادارکراونەتەوە کە لەمەودوا هەموو هەوڵێک دەدەن هەر مانگێک دوو دەرماڵەی خوێندکارانیان بۆ خەرج بکەن. 
 
بەڕێوەبەری ژمێریاریی زانکۆی دهۆک ئاماژەی بەوەشکرد، "بڕیارە هەر لەم مانگەدا دەرماڵەی مانگی 11ـی 2022یش خەرجبکرێت؛ چاوەڕوانین بزانین هەفتەی داهاتوو چی نوێ لەوبارەوە دەبێت، چونکە بڕیارەکە وایە کە هەفتەی داهاتوو بۆمان خەرجبکرێت".
 
لە زانکۆی هەڵەبجەش دەرماڵەی شەش مانگی خوێندنی ساڵی 2023 لە خوێندنی ساڵی 2022-2023؛ لە سلێمانی سێ مانگی 2022 و شەش مانگی 2023 لە خوێندنی ساڵی 2022-2023 لە سەلاحەدین یەک دەرماڵەی 2023 ماوە بۆیان خەرجبکرێت. 
 
رۆژی 11ـی ئەم مانگە، پێشڕەو حەمەجان، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بە رووداوی گوت، ئەوان هەموو رێکارە کارگێڕییەکانیان تەواوکردووە و هەموو هەوڵێک دراوە دەرماڵەی خوێندکارانیان دابین بکەن، بەڵام بەهۆی نەبوونی پارەوە لە سلێمانی تائێستا دەرماڵەکانیان خەرجنەکراوە.
 
هەر ئەو کات دکتۆر مەهاباد کامیل، سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "رێکارە کارگێڕییەکانی دەرماڵەی خوێندکارانمان تەواو کردووە، بەڵام بەهۆی نەبوونی سیولەوە تاوەکو ئێستا پارەکەیان بۆ خەرج نەکراوە".
 
بڕی پاڵپشتییە داراییەكە 40 هەزار دینارە بۆ خوێندكارانی نێو شار و 60 هەزار دینارە بۆ خوێندکارانی دەرەوەی شار.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

باران لە هەولێر و دهۆک بەراورد بە پار کەمتر باریوە

بەگوێرەی بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی 9 تاوەکو 18ـی ئەم مانگە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بووە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر باران کەمتر باریوە.