پۆلیسی کەرکووک: کچێک بە چەکی کڵاشینکۆف باوکی خۆی کوشت

04-07-2023
نازەنین گۆران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک رایگەیاند، لە گوندێکی سەر بە ناحیەی شوان لە کەرکووک، کچێک بە چەکی کلاشینکۆف باوکی خۆی کوشتووە. دوای رووداوەکەش کچەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراوە.

رۆژی سێشەممە، 04-07-2023، عامر شوانی، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، رووداوەکە لە گوندێکی سەر بە ناحیەی شوان روویداوە، کچێکی تەمەن 15 بۆ 16 ساڵ، بە چەکی کلاشینکۆف باوکی خۆی کوشتووە.
 
کچەکە دوای رووداوەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە، پۆلیس لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکات.
 
دوای رووداوەکە وا بڵاوکرایەوە کە باوکەکە لە شیرینیی خەودا کوژراوە، بەڵام گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک دەڵێت، هێشتا ئەوە روون نەبووەتەوە.
 
سەبارەت بە هۆکاری رووداوەکەش، عامر شوانی، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک گوتی، کوشتنەکە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە، بەڵام پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ ئەوەی هۆکاری تەواوی رووداوەکەی بۆ دەربکەوێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 تۆڕی میدیایی رووداو لە دهۆک بەڵگەفیلمی ''هەڵۆی بادینان''ـی نمایش کرد.

لە دهۆک بەڵگەفیلمی 'هەڵۆی بادینان' نمایش دەکرێت

تۆڕی میدیایی رووداو لە دهۆک بەڵگەفیلمی ''هەڵۆی بادینان''ـی نمایش کرد کە باس لە ژیان و خەباتی پێشمەرگەیەکی شەهید دەکات؛ بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو دەڵێت، ''گەلی کوردستان قەرزداری بوێری و گیانفیدایی شەهیدانن''.