رووداو دیجیتاڵ
ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە تۆمەتبارە بە کوشتنی پارێزەرێک.
رۆژی شەممە، 13-04-2024، ئاسایشی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا گوتی، دوای وەرگرتنی رەزامەندیی دادوەری ئاسایشی هەولێر، توانرا لە رێککەوتی 19-11-2023 تۆمەتبار (ح. ع. ش.) دەستگیر بکرێت، کە تۆمەتبارە بە کوشتنی پارێزەرێک.
بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتبار لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە قەزای حلـلەی سەر بە پارێزگای بابل، تەقەی لە دوو پارێزەر بە ناوەکانی عەممار حاتەم شەهاب و سەرمەند فەرحان مەنهەل کردووە.
لە راگەیێندراوەکەدا ئاسایشی هەولێر دەڵێت، تۆمەتبار بەهۆی تەقەکردن لەو دوو پارێزەرە، پارێزەر عەممار حاتەمی کوشتووە و پارێزەر سەرمەند فەرحانیشی بریندار کردووە، لە دوای ئەنجامدانی تاوانەکە بۆ هەرێمی کوردستان هەڵاتبوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ