پاسەوانی سنوور بۆ تازە وەرگیراوان: پێنجشەممە دوایین کاتە بۆ تۆمارکردنی ناوەکانتان

19-07-2023
نازەنین گۆران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەفسەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی فەرماندەی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور رایگەیاند، ئەو 900 کەسەی ناویان بۆ پاسەوانی سنوور هاتووەتەوە، رۆژی پێنجشەممە، 20-07-2023، دوایین وادەیە بۆ ئەوەی ناویان تۆمار بکەن بۆ دامەزراندنیان، دوای ئەوە مافیان دەفەوتێت.
 
رۆژی 14ـی ئەم مانگە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە رێگەی کورتەنامەیەکەوە ئەو کەسانەی ئاگادار کردەوە کە ناویان بۆ پاسەوانی سنوور گەڕاوەتەوە. لە کۆی 2600 کەس لە هەرێمی کوردستان، تەنیا 900 کەس ئاگادارکراوەتەوە و دادەمەزرێندرێن.
 
رۆژی چوارشەممە، 19-07-2023، موقەدەم سامی ئیسماعیل، ئەفسەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی فەرماندەی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لە کۆی ئەو 900 کەسەی ناویان بۆ پاسەوانی سنوور هاتووەتەوە، تەنیا 740 کەسیان سەردانیان کردوون و ناویان تۆمارکردووە. سبەی دوایین وادەیە بۆ ئەوانەی ناوی خۆیان تۆمار نەکردووە، ئەگەرنا مافیان دەفەوتێت."
 
بە گوتەی موقەدەم سامی ئیسماعیل، لیژنەیەک لە بەغداوە سەردانی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنووریان کردووە و چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەو 900 کەسە دەکات کە وەرگیراون بۆ ئەوەی ناویان تۆمار بکەن و دەڵێت: "بڕیار بوو ئەمڕۆ لیژنەکە کارەکانی تەواو بکات، بەڵام بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی ناویان هاتووەتەوە هەموویان تۆماربکرێن کارەکانیان بۆ سبەی درێژکردووەتەوە و سبەی لە کاژێر 8:00ـی بەیانی بۆ 5:00ـی ئێوارە لیژنەکە کاری خۆی دەکات."
 
ئەفسەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی فەرماندەی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور گوتیشی: "ئەو کەسانەش کە سەردانیان کردووە و فۆرمیان پڕکردووەتەوە بۆ ئەوەی مامەڵەکانیان تەواو بکەن، تاوەکو رۆژی دووشەممەی داهاتوو پێویستە هەموو مامەڵەکانیان تەواو بکەن و فۆرمەکان بهێننەوە."
 
مەرجەکانی دامەزراندنەکە بریتی بوون لە: کەسەکە دەبێت تەمەنی لەنێوان 17 ساڵ بۆ 35 ساڵ بێت، لە دایک و باوکێکی عێراقی بێت، فۆرمەکە بە زمانی عەرەبی پڕبکاتەوە و تەنیا پێویستە بڕوانامەی سەرەتایی و دواناوەندیی هەبێت. 
 
بڕیارە بۆ عێراق بە گشتی شەش هەزار و بۆ هەرێمی کوردستان 2600 کەس بۆ پاسەوانی سنوور دابمەزرێن. دامەزراندنی ئەو هاونیشتمانییانە تایبەتە بە ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور کە پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی و هەڵەبجە بە درێژایی نزیکەی هەزار و 30 کیلۆمەتر دەگرێتەوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

باران لە هەولێر و دهۆک بەراورد بە پار کەمتر باریوە

بەگوێرەی بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی 9 تاوەکو 18ـی ئەم مانگە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بووە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر باران کەمتر باریوە.