رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بارانبارین بەردەوام دەبێت و پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت، لەناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.
رۆژی پێنجشەممە، 11-01-2024، بەشی کەشناسی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لەهەندێک کاتی جیاجیا نمەباران و لە هەندێک ناوچەش بارانی مامناوەند دەبێت، بەگشتیش بارانبارین لە سەرجەم ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بەئاستی جیاجیا بەردەوام دەبێت، لەسەر لووتکەی شاخە بەرزە سنوورییەکانیش بەفر دەبارێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پلەی گەرما 1 بۆ 2 پلە بە بەراورد بە دوێنێ دادەبەزێت.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دەڵێت، سبەی هەینی بارانبارین بەردەوام دەبێت و کەشوهەوا بەدرێژایی کاتەکان هەوری تەواو دەبێت و باران لەهەندێک کات لەسەر ناوچە جیاجیاکان بەشێوەی نمە یان مامناوەند دەبارێت، لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفربارین و بارانی مامناوەند دەبێت.
سبەی پلەی گەرما زیاتر لە ئەمڕۆ دادەبەزێت. کەشناسی دەڵێت، سبەی هەینی بەراورد بە ئەمڕۆ پلەی گەرما 1 بۆ 2 پلە دادەبەزێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ رۆژی هەینی:
هەولێر: 14 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 10 پلەى سیلیزى
دهۆک: 10 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 15 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 10 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 10 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 13 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 1 پلەى سیلیزى
سۆران: 7 پلەى سیلیزى
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ