لە هەولێر سێ منداڵ لە لایەن باپیریانەوە فڕێدەدرێن

25-06-2023
نازەنین گۆران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی دژی ئافرەتان و خێزان لە هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ سێ منداڵ لەلایەن باپیریانەوە لەسەر شەقام فڕێدراون کە یەکێکیان تەمەنی تەنیا پێنج مانگە. 

رۆژی یەکشەممە، 25-06-2023، بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی دژی ئافرەتان و خێزان لە هەولێر لە راگەیێندراوێکدا گوتی، لەلایەن پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، سێ منداڵ کە دوویان کوڕن و تەمەنیان 9 بۆ 10 ساڵە و یەکێکیان کچە و تەمەنی پێنج مانگە، لە گەڕەکی نووسەرانی شاری هەولێر لە سەر شەقام فڕێدرابوون. 
 
بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی دژی ئافرەتان و خێزان لە هەولێر دەڵێت، منداڵەکان بردراونەتە نووسینگەی منارەی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان و دوای ئەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە، دەرکەوتووە ئەو منداڵانە پێش ماوەیەک باوکیان دەستگیرکراوە و دایکیشیان لەلای باپیری منداڵەکان (باوکی هاوسەرەکەی) بەجێی هێشتوون و ئەمڕۆ باپیریان ئەوانی هێناوە و لەسەر شەقام فڕێیداون.
 
بەپێی راگەیێندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی دژی ئافرەتان و خێزان لە هەولێر، پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەبارەی ئەو سێ منداڵە پێشکێشی دادوەری تووندوتیژیی خێزانی کرا و بڕیاریداوە دوو منداڵە کوڕەکان بۆ خانەی نەوجەوانانی هەولێر ببرێن و منداڵە کچە پێنچ مانگەکەش بۆ خانەی چاودێریی منداڵان لە ناو نەخۆشخانەی لەدایکبوونی هەولێر ببرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 تۆڕی میدیایی رووداو لە دهۆک بەڵگەفیلمی ''هەڵۆی بادینان''ـی نمایش کرد.

لە دهۆک بەڵگەفیلمی 'هەڵۆی بادینان' نمایش دەکرێت

تۆڕی میدیایی رووداو لە دهۆک بەڵگەفیلمی ''هەڵۆی بادینان''ـی نمایش کرد کە باس لە ژیان و خەباتی پێشمەرگەیەکی شەهید دەکات؛ بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو دەڵێت، ''گەلی کوردستان قەرزداری بوێری و گیانفیدایی شەهیدانن''.