وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان و عێراق گفتوگۆ لەسەر وەرگرتنی گەنمی جووتیاران دەکەن

21-04-2024
نازەنین گۆران
A+ A-
 
رووداو - هەولێر

ئەمڕۆ شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق گەیشتنە هەولێر و لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەدان. گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لەبارەی وەرگرتنی بڕی گەنم لە جووتیاران گفتوگۆ دەکەن.
 
شاندەکەی عێراق پێکهاتوون لە بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان بە نوێنەرایەتیی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق و نزیکەی شەش کەسی تەکنیکی. بڕیارە دواتر لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستانیش کۆببنەوە.
 
رۆژی یەکشەممە 21-04-2024 هیوا عەلی، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بڕیارە شاندەکە ئەم هەفتەیە لە هەرێمی کوردستان بمێننەوە و سەردانی شارەکان و کێڵگەکانی کشتوکاڵ دەکەن، بۆئەوەی بە چاوی خۆیان بڕی بەرهەمی گەنمی ئەم ساڵی جووتیاران ببینن.
 
بەراورد بە ساڵانی رابردوو ئەم ساڵ وەرگرتنی گەنم لە جووتیاران جیاوازە، ساڵانی رابردوو عێراق بەبێ لەبەرچاوگرتنی بەرهەم بڕێکی دیاریدەکرد، بەڵام هیوا عەلی دەڵێت، "ئەم ساڵ بڕیارە بڕی بەرهەمی گەنم لەبەرچاو بگیرێت."
 
ساڵی رابردوو وەزارەتی بازرگانیی عێراق نزیکەی 5 ملیۆن و 200 هەزار تۆن گەنمی لە جووتیاران وەرگرت، کە 500 هەزار تۆنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بوو.
 
بەگوێرەی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ئەمساڵ دوو ملیۆن و 900 هەزار دۆنم زەوی بە گەنم چێندراوە و پێشبینی دەکەن بەرهەمی گەنم زیاتر لە دوو ملیۆن و نیو تۆن بێت.
 
هیوا عەلی، لەبارەی بڕی وەرگرتنی گەنم دەڵێت، هێشتا هیچ بڕێک دیارینەکراوە، دوای لەبەرچاوگرتنی بڕی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ ئەو کات دیاریدەکرێت، "ئەوانیش نییەتیان خراپ نییە و دەیانەوێت بەرچاویان روون بێت."
 
لە کۆتایی ئەم مانگە دروێنە لە هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و تاوەکو کۆتایی مانگی پێنج لە هەموو کوردستتان بەردەوام دەبێت. هیوا عەلی دەڵێت: "وەرگرتنی گەنم دەکەوێتە کۆتایی مانگی داهاتوو و دەستپێکی مانگی حوزەیران."
 
رۆژی 11ی نیسانی 2024، پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی عێراق لە پارێزگای موسەنناوە دەستیپێکرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

باران لە هەولێر و دهۆک بەراورد بە پار کەمتر باریوە

بەگوێرەی بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی 9 تاوەکو 18ـی ئەم مانگە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بووە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر باران کەمتر باریوە.