دەستەی وەبەرهێنان: ئەمساڵ مۆڵەت بە 30 پڕۆژەی وەبەرهێنان دراوە

06-07-2023
نازەنین گۆران
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەپێی دوایین ئاماری دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو رۆژی 5ی تەممووزی ئەمساڵ، 30 پڕۆژەی وەبەرهێنان مۆڵەتیان وەرگرتووە، کە زۆرترینیان پڕۆژەی پیشەسازین، پڕۆژەی بازرگانی بە پلەی دووەم و نیشتەجێبوون بە پلەی سێیەم دێت. نیوەی پڕۆژەکانیش لە سنووری پارێزگای هەولێرن.
 
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی کە دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بۆ تۆڕی میدیایی رووداوی ناردووە، لە سەرەتای 2023وە تاوەکو رۆژی 5ی تەممووزی هەمان ساڵ، 30 پڕۆژەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بە سەرمایەی 616 ملیۆن و 192 هەزار و 199 دۆلار مۆڵەتیان وەرگرتووە.
 
ئەو پڕۆژانەی مۆڵەتیان وەرگرتووە پێکدێن لە:
 
پڕۆژەی پیشەسازی: نۆ
پڕۆژەی بازرگانی: هەشت 
پڕۆژەی نیشتەجێبوون: شەش
پڕۆژەی تەندروستی: دوو 
پڕۆژەی گەشتیاری: دوو
پڕۆژەی فێرکردن: دوو 
پڕۆژەی کشتوکاڵی: یەک 
 
لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو رۆژی 5ی تەممووزی 2023 پارێزگای هەولێر زۆرترین مۆڵەتی وەبەرهێنانی داوە کە 15 بووە، لە سلێمانی پێنج مۆڵەت، دهۆک حەوت مۆڵەت و لە هەریەک لە هەڵەبجە، زاخۆ و گەرمیانیش یەک مۆڵەتی وەبەرهێنان دراوە.
 
لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لە 28-07-2019وە تاوەکو 05-07-2023، 280 پڕۆژەی وەبەرهێنان بە سەرمایەی 13 تریلیۆن و 526 ملیۆن و 802 هەزار و 746 مۆڵەتیان وەرگرتووە، کە بەمشێوەیە:
 
2019: 15
2020: 71
2021: 70
2022: 94
2023: 30
 
کۆی پڕۆژەکان: 280
 
زۆرترین مۆڵەتی پڕۆژە لە کابینەی نۆیەم لە پارێزگای هەولێر بووە کە 124 مۆڵەی بووە، لە پارێزگای سلێمانی 73، پارێزگای هەڵەبجە سێ، پارێزگای دهۆک 51، زاخۆ 9، سۆران سێ، گەرمیان 12 و راپەرین پێنج مۆڵەت دراون.
 
هەر بەپێی ئامارەکانی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان لە 01-08-2006ـەوە تاوەکو 05-07-2023، هەزار و 128 پڕۆژەی وەربەرهێنان بە سەرمایەی 67 تریلیۆن و 42 ملیۆن و 726 هەزار و 578 دۆلار مۆڵەتیان وەرگرتووە، کە زۆرترین مۆڵەت بە پلەی یەکەم بە پڕۆژەی پیشەسازی دراوە کە 292 پڕۆژەیە، بە پلەی دووەم بازرگانییە کە 215 و سێیەم نیشتەجێبوونە کە 202 پڕۆژە بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

باران لە هەولێر و دهۆک بەراورد بە پار کەمتر باریوە

بەگوێرەی بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی 9 تاوەکو 18ـی ئەم مانگە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بووە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر باران کەمتر باریوە.