رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له عێراق کۆبووەوە و تاوتوێ دوايين پێشهاته‌كانى گفتوگۆى نێوان هەولێر و بەغدایان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان و پرسى بودجه‌ى عێراق کرد.
رۆژی يه‌كشه‌ممه 17-09-2023، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له ئێريک شۆڤاليێ، باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له عێراق كرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا "هه‌ردوولا دوايين پێشهاته‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر و به‌غدايان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان و پرسى بودجه‌ى عێراق خستووەتە بەرباس و جه‌ختيان له به‌رده‌واميى گفتوگۆيه‌كى بنياتنه‌رانه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و پاراستنى مافه‌كانى هه‌مووان كرده‌وه."
بەگوێرەی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، "تاوتوێكردنى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان له هه‌موو بواره‌كاندا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. تێدا ئاماژه‌يان به رۆڵى فه‌ره‌نسا له عێراق كرد و داكۆكييان له خواستى دوولايه‌نه بۆ قووڵكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كان كرده‌وه و دۆخى نێوخۆى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند بابه‌تێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ