رووداو دیجیتاڵ
ماوەی پێنج رۆژە دوو مێرمنداڵ لە گەڕەکی باداوەی هەولێر چوونەتە دەرەوە و دیار نەماون. باوکیان دەڵێت، "ناویان میران و یوسفە، 14 و 12 ساڵانن و هیچ نەخۆشییەکیان نییە، لە ماڵ رۆشتمە دەرەوە و کە هاتمەوە ئەوانم نەبینی".
سەمیر مستەفا، باوکی ئەو دوو مێرمنداڵە کە خزمەتگوزارە لە شارەوانیی هەولێر ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 22-06-2023) بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "رۆژی یەکشەممە 18ـی ئەم مانگە موبەریدەی ماڵەکەمان خراپ بوو، چوومە دەرەوە بۆ ئەوەی وۆتەر-پەمپ بکڕم، هاتمەوە هەردوو کوڕەکەم لە ماڵەوە نەبوون".
سەمیر مستەفا، هاوژینەکەی و دایک و باوکی کۆچی دواییان کردووە و لەگەڵ ئەو دوو کوڕەی دەژی. گوتی "دوو کوڕەکەم ناویان میران و یوسفە، ئەوان هیچ نەخۆشییەکیان نییە، سەردانی بنکەکانی باداوە و پۆلیسم کردووە، بەڵام هیچ زانیارییەک نییە، هەندێک کامیرا هەن لە دەوروبەری ماڵ، بەڵام دەڵێن ئەو کاتە کارەبا نەبووە بۆیە ئەو کاتە کامیراکانیش کاریان نەکردووە".
سەمیر داوا دەکات کوڕەکانی بۆ بدۆزنەوە و دەڵێت "بەخوا زۆرم خۆشدەوێن، ئەوان لە مەکتەبیش نەبوون، دڵم نەدەهات کاریان پێبکەم، یەکێکیان تەمەنی 14 ساڵە و ئەوی دیکەیان 12 ساڵە، هەموو رۆژ کارم دەکرد تەنیا بۆ ئەوەی ئەو دوو کوڕەم بەخێو بکەم، لەو رۆژەوەی دیارنەماون، من خەوم نەماوە و خەریکە شێت دەبم، تکایە کوڕەکانم بۆ بدۆزنەوە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ