رووداو دیجیتاڵ
لە پێش توونێلی دەربەندیخان رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
رۆژی پێنجشەممە، 08-02-2024، سلێمان محەممەد، قایمقامی دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر کە باری سەوزە و میوەی پێبووە، کۆنترۆڵی لەدەستداوە و لەپێش تونێڵەکە وەرگەڕاوە.
بەگوتەی قایمقامی دەربەندیخان، بارهەڵگرەکە دوو سەرنشینی بە بنەچە عەرەبی تێیدا بووە و هەردووکیان گیانیان لەدەستداوە. دەشڵێت: "هێشتا دیار نییە بە دیاریکراوی خەڵکی کوێن."
ئەو رووداوە لەکاتێکدایە، رۆژی 05ـی ئەم مانگە لەسەر رێگەی سەرەکیی دەربەندیخان- زەڕایەن نزیک گوندی سێدارە رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و شەش کەس بە سەختی بریندار بوون.
هاوکات 17ـی کانوونی دووەمی 2024، لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەنێوان قەزاکانی کەلار و دەربەندیخان لە پارێزگای سلێمانی، چوار کەس گیانیان لەدەستدا.
بەگوێرەی ئاماری هاتووچۆی هەرێمی کوردستان، ساڵی 2022 لە هەرێمی کوردستان 3 هەزار و 706 رووداوی هاتووچۆ روویاندا و لە ئەنجامیاندا 445 کەس گیانیان لەدەستدا و 7 هەزار و 250 کەسیش بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ