جووتیارە نموونەییەکەی هەڵەبجە فیستیڤاڵی هەنار لە هەولێر رێکدەخات

05-11-2023
نازەنین گۆران
نیشانەکردن هەنار
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئازاد محەممەد کە بە جووتیارە نموونەییەکەی هەڵەبجە ناسراوە، رۆژی چوارشەممە لەبەردەم پارکی شانەدەر لە هەولێر فیستیڤاڵی هەنار رێکدەخات. 
 
رۆژی یەکشەممە، 05-11-2023 ئازاد محەممەد، یەکێک لە ناسراوترین جووتیارەکانی هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، کاژێر 10:00ـی رۆژی چوارشەممە 8ـی ئەم مانگە لە پێش پارکی شانەدەر لە هەولێر فیستیڤاڵی هەنار رێکدەخات.
 
بە گوتەی ئازاد محەممەد، رەزامەندی لە پارێزگاری هەولێر وەرگرتووە و دەڵێت "پارێزگار پێیگوتم لەگەڵ چەند میوانێکی بیانی ئامادەی فیستیڤاڵەکە دەبێت."
 
ئازاد محەممەد دەڵێت، جگە لە بەروبوومی جووتیاران، چەندین خانم لە فیستیڤاڵەکەدا کارە دەستییەکانیان نمایش دەکەن 'ئەوەی دەکرێت فیستیڤاڵێکی گەورە دەبێت کە چەندین بەروبووم و کاری دەستی تێدا نمایش دەکرێت.''
 
جگە لە ئازاد محەممەد، هیچ باخەوانێکی دیکە هەنار لە فیستیڤاڵەکە بەشداری ناکات، ئازاد محەممەد دەڵێت، "لە ساڵانی رابردوو بەوهۆیەوە تووشی گرفت بووین چەند کەسێک ناوی منیان بەکارهێنابوو بۆ نمایشکردنی هەناری خراپ، بۆیە بۆ ئەمساڵ رێگە بە هیچ کەسێک نادەم هەنار نمایش بکات، تەنیا خۆم نزیکەی 100 تۆن هەنار نمایش دەکەم."
 
ئازاد محەممەد ئاماژەی بەوە دا ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی رابردوو هەندێک بابەتی تایبەت نمایش دەکات بۆ نموونە پەتاتەیەکی لە تایلەند هێناوە، "کە جێگرەوەی گەنم و جۆیە و شەش جۆر ئاردی لێ دروست دەکرێت".
 
لە رۆژی 1ی ئەم مانگە گەورەترین فێستیڤاڵی هەنار لە شاری هەڵەبجە کرایەوە، بەڵام جووتیارە نموونەییەکەی هەڵەبجە بەشداری تێدایە نەکرد، سەبارەت بە هۆکارەکەی ئازاد محەممەد گوتی "جگە لە هەولێر بەنیازم لە شاری سلێمانیش فێستیڤاڵی هەنار رێکبخەم، بەهۆی سەرقاڵبوونم بەو دوو فێستیڤاڵە، نەمتوانی بەشداری لەوەی هەڵەبجەدا بکەم."

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

باران لە هەولێر و دهۆک بەراورد بە پار کەمتر باریوە

بەگوێرەی بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی 9 تاوەکو 18ـی ئەم مانگە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بووە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر باران کەمتر باریوە.