رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان بە فەرمانێکی دادوەری رۆشتوون بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک، بەڵام تۆمەتبارەکە رووبەڕوویان بووەتەوە و تەقەی کردووە، بەهۆیەوە پۆلیسێک برینداربووە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
عەلی جەمال قدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "فەرمانی دادوەر هەبووە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک و پاش دۆزینەوە، رووبەرووی هێزەکانی پۆلیس بووەتەوە و دەستی بە تەقەکردن کردووە و بەهۆیەوە پۆلیسێکی بە ناوی تاریق عەبدولخالق مەجید بریندار کردووە."
رووداوەکە ئەمڕۆ (سێشەممە، 5-9-2023) لە گوندی دۆراج سەر بە ناحیەی نەوجول بووە. عەلی جەمال قدووری دەڵێت، "پاش گەیاندنی پۆلیسەکە بە نەخۆشخانە شەهید بوو."
ناحیەی نەوجول سەر بە قەزای کفرییە لە ئیدارەی گەرمیان. پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، "نەتوانراوە لەو رووبەرووبوونەوەیەدا تۆمەتبار دەستگیر بکرێت و هەڵاتووە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ