تەرمی دوو کەس لە قوربانییانی ئاگرکەوتنەوەکەی سۆران دەگەڕێندرێنەوە رۆژهەڵاتی کوردستان

10-12-2023
نازەنین گۆران
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە 10-12-2023 تەرمی دوو کەس لە قوربانییانی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی سۆران بگەڕێندرێنەوە رۆژهەڵاتی کوردستان و لەوێ بەخاک بسپێردرێن. هەر ئەمڕۆ رێوڕەسمێک بۆ رێزگرتن لەو کەسانە رێکدەخرێت کە لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە.
 
کاژێر 08:15ی شەوی هەینی لەسەر رێگەی سەرەکیی سۆران – چۆمان ئاگر لە باڵەخانەیەک کەوتەوە، بەهۆیەوە 14 کەس گیانیان لەدەستدا و حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون.
 
دووان لەو 14 کەسەی گیانیان لەدەستداوە بە ناوەکانی بەهرام مورادی و عومران مورادی، کە مام و برازان، خەڵکی گوندی دۆستانی ناوچەی شپیرانی سەڵماسن لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان.
 
شەهرام مورادی، ئامۆزای بەهرام مورادی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بڕیارە ئەمڕۆ تەرمی هەردووکیان لە رێگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەرانەوە بگەڕێندرێنەوە رۆژهەڵاتی کوردستان و لە پارێزگای ورمێ بەخاک بسپێردرێن."
 
جگە لەو دوو کەسە، کەسێکی دیکە لەوانەی گیانیان لەدەستداوە، خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە و هاوژینەکەی خەڵکی رۆژئاوایە، هەردووکیان رۆژی شەممە 09-12-2032 لە گۆڕستانێکی سۆران بەخاکسپێردران.
 
بڕیارە هەر ئەمڕۆ یەکشەممە رێوڕەسمێک لە هۆڵی بۆنەکانی سۆران بە مەبەستی رێزگرتن، دانانی تاجە گوڵینە و داگیرساندنی مۆم بۆ قوربانییان بەڕێوەبچێت.
 
تاوەکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دیار نییە. رۆژی شەممە 09-12-2023 هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە رووداوی گوت، هەموو ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بەهۆی نەمانی ئۆکسجینەوە بووە و کەسیان بە ئاگر نەسووتاون.
 
ئەو 14 کەسەی لە رووداوەکە گیانیان لەدەستدا، سیانیان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانن، دووانیش هاوژینی یەکن و خەڵکی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانن، چواریشیان ئەندامی یەک خێزانن و عەرەبن و خەڵكی پارێزگای بەغدان، هەروەها یەکێکیان خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە و دووانیش ناسنامەی سووریایان پێبووە و دیار نییە کوردن یان نا. دوو کەسەکەی دیکەشیان عەرەبی عێراقن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

باران لە هەولێر و دهۆک بەراورد بە پار کەمتر باریوە

بەگوێرەی بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی 9 تاوەکو 18ـی ئەم مانگە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بووە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر باران کەمتر باریوە.