ئاسایشی سلێمانی هەشت کەس دەستگیردەکات؛ "ویستوویانە وەڵامی تاقیکردنەوە بە قوتابیان بڵێن"

13-08-2023
نازەنین گۆران
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی سلێمانی رایگەیاند، هەشت تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە دەیانویست وەڵامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 ئامادەیی بە خوێندکاران بڵێن. 
 
رۆژی یەکشەممە، 13-08-2023  بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتیی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا گوتی، "بەتۆمەتی غەش و پێ گوتنەوەی پرسیارەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی چەند تۆمەتبارێک دەستگیرکران و دەستبەسەر چەندین ئامێری بێتەل گیراوە."
 
بەگوێڕەی راگەیێندراوەکەی ئاسایشی سلێمانی، "هێزەکانی ئاسایش بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، لەسنووری قەزای چەمچەماڵ ئەو هەشت تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە دەیانویست لە رێگەی ئامێری بێتەلەوە، وەڵامی پرسیارەکانی پۆلی 12 بە بەشداربووانی تاقیکردنەوەکان بڵێنەوە، ئەو ئامێرانەش کە بەنیازبوون بەکاریبهێنن، لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستیبەسەرداگیراوە."
 
ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، تۆمەتباران بەمادەی (240) لەیاسای سزادان راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.
 
ئەمڕۆ تاقیکردنەوەی خولی دووەمی پۆلی 12ـی ئامادەیی بەڕێوەچوو کە بەشی زانستی تاقیکردنەوەی فیزیا و بەشی مێژوو تاقیکردنەوەی جوگرافیای هەبووە. 
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

باران لە هەولێر و دهۆک بەراورد بە پار کەمتر باریوە

بەگوێرەی بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی 9 تاوەکو 18ـی ئەم مانگە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بووە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر باران کەمتر باریوە.