کەشناسی: سبەی تەم دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت

03-01-2024
نازەنین گۆران
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەگوێرەی پێشبینییەکان، سبەی سەرلەبەیانییەکەی تەم دەبێت و لە درەنگی شەو لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت. 
 
رۆژی چوارشەممە 03-01-2024، بەشی کەشناسی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ بە شێوەیەکى گشتى ئاسمان پەڵەهەور بۆ نیمچەهەور بێت لەگەڵ بوونى تەمێکى سووک لە زۆربەى ناوچە جیاجیاکان.
 
بەپێی پیشبینییەکانی بەشی کەشناسی، سبەی پێنجشەممە ئاسمان نیمچەهەور و لەکاتەکانی بەیانی زوودا تەم دەبێت و پاشان بۆ هەورى تەواو دەگۆرێت و لە درەنگی شەودا لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنوورییەکان نمەباران و لە لووتکەى شاخە بەرزەکان بەفر بارینى کەم دەبێت، بە تایبەت شاخە بەرزە سنوورییەکان.
 
رۆژی سێشەممە 02-01-2024، محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "پێنجشەممە لەسەر هەینی پێشبینی شەپۆلێکی بارانی مامناوەند دەکرێت و شەپۆلەکە لە ناوچە شاخاوییەکان و لە هەندێک سەنتەری شارەکانیش بەفری لەگەڵدا دەبێت."
 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی پێنجشەممە بەمشێوەیە دەبێت:
 
هەولێر: 14 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 13 پلەى سیلیزى
دهۆک: 12 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 15 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 15 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 14 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 18 پلەى سیلیزی
حاج ئۆمەران: 8 پلەى سیلیزى
سۆران: 12 پلەى سیلیزى

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 تۆڕی میدیایی رووداو لە دهۆک بەڵگەفیلمی ''هەڵۆی بادینان''ـی نمایش کرد.

لە دهۆک بەڵگەفیلمی 'هەڵۆی بادینان' نمایش دەکرێت

تۆڕی میدیایی رووداو لە دهۆک بەڵگەفیلمی ''هەڵۆی بادینان''ـی نمایش کرد کە باس لە ژیان و خەباتی پێشمەرگەیەکی شەهید دەکات؛ بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو دەڵێت، ''گەلی کوردستان قەرزداری بوێری و گیانفیدایی شەهیدانن''.