دادگەی باری کەسێتیی هەڵەبجە: کوردەوان کوڕی مەحموود فەتاح نییە

26-11-2023
نازەنین گۆران
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

دادگەی باری کەسێتیی هەڵەبجە رایگەیاند، بەگوێرەی پشکنینی DNA هاوڕێ ئەنوەر، ناسراو بە کوردەوان، کوڕی مەحموود هەڵەبجەیی نییە. بەڵام کوردەوان سوورە لەسەر ئەوەی کوڕی مەحموودە و دەڵێت، "پشکنینەکانم گۆڕدراون."
 
هاوڕێ ئەنوەر ناسراو بە (کوردەوان) ئەو منداڵە دۆزراوەی هەڵەبجەیە کە دوای 35 ساڵ گەڕاوەتەوە. لە سەرەتای ئەم ساڵ رایگەیاند، خێزانەکەی خۆی دۆزیوەتەوە  و کوری مەحموود هەڵەبجەییە، لە بەغدا و سلێمانیش پشکنینی دی ئێن ئەی کردووە و سەلمێندراوە کە کوڕی ئەو بنەماڵەیە، بەڵام مەحموود بەردەوام رەتیدەکاتەوە کە کوردەوان کوڕی ئەو بێت.
 
رۆژی یەکشەممە، 26-11-2023، هاورێ ئەنوەر (کوردەوان) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەمڕۆ دادگەی باری کەسێتیی هەڵەبجە رایگەیاندووە ئەنجامی پشکنینەکان گەڕاوەتەوە و کوڕی مەحموود هەڵەبجەیی نیم، بەڵام دڵنیام لەوەی ئەو زانیارییانە راست نین و پشکنینی DNA منیان گۆڕیوە."
 
هاورێ ئەنوەر گوتی: "پێش سێ مانگ کە پشکنینی DNAیم کرد، دەنگی پزیشکێک لای مامم تۆمارکراوە، کە دەڵێت ئەوە پشکنینی DNAی کردووە و دەینێرین و ئێوە کاری خۆتان بکەن، واتا پشکنینەکە گۆڕدراوە. لەگەڵ شڤانی برام پشکنینمان کرد، بەڵام پشکنینی شڤان هەر ونبووە و نییە تەنیا پشکنینەکەی من گەڕاوەتەوە."
 
بەگوتەی کوردەوان هەڵەبجەیی، "مەحموود هەڵەبجەیی نایەوێت بسەلمێنرێت کە من کوڕی ئەوم لەبەر مووچەی شەهیدانە. من و دایکم مووچەی شەهیدانەمان هەیە."
 
مەحموود فەتاح لە کاتی کیمیابارانی هەڵەبجە سێ منداڵی بێسەروشوێن بوون، دوو کوڕ و کچێک، پێشتر کوڕ و کچێکی دۆزراوەتەوە بەناوی شکار و ماردین، بەبێ پشکنینی DNA بەو نیشانانەی کە هەیان بووە وەک منداڵەکانی خۆی قبوڵی کردوون، دوای نزیکەی 20 ساڵ سکاڵای لەسەر هەردوو منداڵەکە تۆمار کردووە و داوای پشکنینی DNAـی کردووە، دوای ئەوەی ماردین گیان لەدەستدەدات دەست لە سکاڵاکان هەڵدەگرێت، ئێستا رەتیدەکاتەوە کوردەوان کوڕی ئەو بێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

باران لە هەولێر و دهۆک بەراورد بە پار کەمتر باریوە

بەگوێرەی بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی 9 تاوەکو 18ـی ئەم مانگە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بووە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر باران کەمتر باریوە.