کوردستان
نێچێرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ستيڤن چارڵس هيچن، باڵيۆزى نوێى به‌ريتانيا له عێراق
رووداو دیجیتاڵ
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازی لە ستيڤن چارڵس هيچن، باڵيۆزى نوێى به‌ريتانيا له عێراق کرد و گفتوگۆیان لەبارەی په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستان کرد.
رۆژی سیشەممە، 08-08-2023 لە راگەیێندراوێکدا سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "له ديدارێكدا نێچيرڤان بارزانى وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوون، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ باڵيۆزى نوێى به‌ريتانيا خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان نيشاندا."
مارک برایسن ریچاردسن، کە لە مانگی تەممووزی 2021 وەکو باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەستبەکار بوو، بۆ ماوەی دوو ساڵ نوێنەرایەتیی وڵاتەکەی لە عێراق کرد.
بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە عێراق گفتوگۆیان کردووە لەبارەی په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستان، ده‌رفه‌ت و ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌م عێراق له بوارى ئاسايش و ئابوورى و دامه‌زراوه‌كاندا و جه‌ختيان له گرنگيى قۆستنه‌وه‌ى ده‌رفه‌ته‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌نديى وڵات كرده‌وه.
چارڵس هيچن پێش ئەوەی وەکو باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە عێراق دەستنیشان بکرێت، بەڕێوەبەری دەزگای دژەتیرۆری بەریتانیا بووە. پێش ئەوەش، لە ماوەی نێوان 2016 بۆ 2019 بەڕێوەبەری ئاسایشی نیشتمانی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقا بووە. لە ماوەی نێوان 2013 بۆ 2016ش، لە عەمانی پایتەختی ئوردن راوێژکاری کاروباری هەرێمیی بووە.
باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە ماوەی نێوان ساڵانی 1996 بۆ 2004 لە وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەی کاری کردووە و بۆ ماوەی 18 مانگ خولی فێربوونی زمانی عەرەبیی وەرگرتووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ