وەزارەتی تەندروستی ئەو دوو کارمەندە دووردەخاتەوە کە ئازاری کۆرپەیەکیان دا

20-08-2023
نازەنین گۆران
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئەو دوو کچە کارمەندەی نەخۆشخانە ئەهلییەکەی هەولێری دوورخستەوە کە ڤیدیۆی منداڵێکی تازە لەدایکبوو دەگرن و ئازاری دەدەن، هەروەها کارکردنیان لە بواری پزیشکی و تەندروستی بۆ ماوەی شەش مانگ سڕ دەکات.
 
سەرەتای ئەم هەفتەیە گرتەی منداڵێکی ساوا بڵاوکرایەوە کە لەلایەن دوو کچە پەرستاری نەخۆشخانەیەکی تایبەتی شاری هەولێر ئازار دەدرێت، شێوازی مامەڵەکردنی ئەو دوو کارمەندەوە لەگەڵ منداڵە ساواکە کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا و بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، 20-08-2023 وەزارەتی تەندروستی بە رووداوی گوتبوو، کەبەدواداچوون لەوبارەوە دەکەن. 
 
دوانیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە، 20ـی ئاب، وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەوبارەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "دوابەدوای بڕیاری وەزارەت بۆ گرتنەبەری رێكاری یاسایی بەرامبەر گرتە ڤیدیۆیەكی پێشێلكردنی مافی منداڵێكی تازە لەدایكبوو لە نەخۆشخانەی ئەربیل ئینتەرناشناڵی تایبەت، وەزارەتی تەندروستی لەرێگەی تیمی پشكنین و بەدواداچوون سەردانی مەیدانی نەخۆشخانەکەی كرد بۆ بەدواداچوونی ئەم دیاردەیە."
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی، لیژنەی وەزارەت لەکاتی سەردانی نەخۆشخانەکە چەند بڕیارێکی داوە، ئەوانیش:
 
- دوورخستنەوەی هەردوو كارمەندی نەخۆشخانە بە ناوەكانی (گ. ع. ع) و (س. ص. م) لە نەخۆشخانەی ناوبراو، سەرەڕای نەبوونی رێگەپێدانی كاركردنی ئەم دوو كارمەندە لە لیستی نەخۆشخانە.
 
- سڕكردن و لە كارڕاگرتنی هەردوو كارمەندی ناوبراو لە كاركردن لە بواری پزیشكی و تەندروستی بۆ ماوەی شەش مانگ.
 
- داخستنی بەشی منداڵە ناكامەكان ( خدج) لە نەخۆشخانەی ناوبراو بەهۆی نەبوونی مەرجی تەندروستی تا رێكخستنەوە و پەیڕەوكردنی مەرج و رێنماییەكانی تەندروستی.
 
- داخستن و راگرتنی نەشتەرگەریی منداڵبوون تا جێبەدجێكردنی بڕیاریەکانی خاڵی سێیەم.
 
- سزای بەڕێوبەر و نەخۆشخانە بەپێی رێنمایی پێبژاردنی سەرپێچی.
 
- سزای ئاگاداركردنەوە (انذار)ـی بەڕێوبەری نەخۆشخانە بۆ كاركردنی پزیشكان و كارمەندان و فەرمانبەرانی نەخۆشخانە بەپێی لیستی رێگەپێدرا و لە وەزارەتی تەندروستی.
 
- هەواڵەکردنی دۆسیەی سەرپێچی کردن و پێشێلکردنی مافی نەخۆش بۆ دادگەی تایبەتمەند.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

باران لە هەولێر و دهۆک بەراورد بە پار کەمتر باریوە

بەگوێرەی بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی 9 تاوەکو 18ـی ئەم مانگە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بووە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر باران کەمتر باریوە.