سێ کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیرکران

17-07-2023
نازەنین گۆران
نیشانەکردن مادەی هۆشبەر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان دەڵێت، سێ کەسیان دەستگیرکردووە کە کاری کڕین و فرۆشتنی مادەی هۆشبەریان کردووە. 
 
رۆژی دووشەممە 17-07-2023 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "دوای بەدواداچوونی ورد و وەرگرتنی رێکاری یاسایی، توانیمان سێ کەس دەستگیر بکەین کە کاری کڕین و فرۆشتن بە مادەی هۆشبەر دەکەن".
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان، "لەکاتی دەستگیرکردنی ئەو سێ کەسە، دەستگیراوە بەسەر بڕی نیو کیلۆ مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ و بڕێک مادەی ماریوانا، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوە و رووبەروی یاسا دەکرێنەوە".
 
بەپێی ئامارەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لە ساڵی 2021ـدا، لە هەولێر و دهۆک هەزار و 943 کەس بە تاوانی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون و زیاتر لە 374 کیلۆگرام مادەی هۆشبەریش دەستی بەسەرداگیراوە؛ لە ساڵی 2022 ژمارەی دەستگیرکراوان بووەتە دوو هەزار و 103 کەس و زیاتر لە 201 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیراوە. 
 
دەستگیرکردنی ئەو سێ کەسە لەکاتێکدایە، رۆژی یەکشەممە 16-07-2023، 10 بازرگانی مادەی هۆشبەر لە هەولێر دەستگیرکران. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ رووداو نێردرابوو، بڵاویکردەوە، "دوای کۆکردنەوەی زانیاریی تەواو لەسەر چەند باندێکی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر لەلایەن تیمەکانمان، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، توانیمان 10 تۆماتباری ئەندامانی ئەو باندانەی بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکان لە کاتی فرۆشتن و دابەشکردنی مادەی هۆشبەردا دەستگیربکەین".
 
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر گوتی، "لە کاتی دەستگیرکردنی ئەندامانی باندەکە دەستمان گرت بەسەر چەند چەکێکی بێ مۆڵەت و بڕێک مادەی هۆشبەر و کەلوپەلی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر و سەرجەم تۆمەتباران رێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر و دەدرێن بە دادگا".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی دەڵێت، تائێستا نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە 'هەژماری من' تۆمار کراون

وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو پڕۆژەی 'هەژماری من' رادەستی وەزارەتەکەمان دەکرێت

وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ پڕۆژەی هەژماری من سوود لە سەرجەم ئەو بانکە ئەهلییانە وەربگرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.