دروستکردنی پردی تووەقوت لە هەڵەبجە دواخرا

18-10-2023
نازەنین گۆران
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند، بڕیار بوو سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جێگرەکەی و وەزیری ئاوەدانکردنەوە سەردانی هەڵەبجە بکەن و پرۆژەی پردی تووەقوت رابگەینن، دوێنێ کۆمپانیای ئامادەکار کەلوپەل و کەرەستەکانیان هەڵگرت و "دەڵێن، سەردانەکە دواخراوە."
 
رۆژی چوارشەممە، 18-10-2023، کاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "بڕیاربوو سەرۆکی حکومەت، جێگرەکەی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە، وەزیری شارەوانی و کۆمەڵێک بەرپرس سەردانی هەڵەبجە بکەن بۆ راگەیاندنی پڕۆژەی پردی تووەقوت، مانگێک لەمەوپێش شوێنی بەردی بناخە، ستەیج و هەموو ئامادەکارییەک بۆ کردنەوەی پڕۆژەکە کرا."
 
بەگوتەی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە، دوێنێ سێشەممە ئەو کۆمپانیای کە ئامادەکاری بۆ هاتنی شاندی حکومەت کردبوو، سەرجەم کەلوپەل و کەرستەکانی کۆکردەوە و هەڵیگرتووە و دەڵێت، پێیانگوتوون سەردانەکە دوادەکەوێت.
 
پردی تووەقوت، پارێزگای هەڵەبجە بە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەبەستێتەوە. کاوە عەلی لەبارەی پڕۆژەکە دەڵێت، نووسراویان بۆ لایەنی پەیوەندیدار کردووە بۆ ئەوەی بزانن بۆچی سەردانەکە دواخراوە، بەڵام تائێستا وەڵام نەدراونەتەوە.
 
پردی تووەقوت لە 2008 نەخشە و دیزاینی بۆ کراوە و بودجەشی بۆ تەرخانکرا، بەڵام نەچووە بواری جێبەجێکردن. لە 01-07-2019 دووبارە بودجە بۆ پردەکە تەرخانکرا، لە 2021 جارێکی دیکە بودجەی بۆ تەرخانکراو لە مانگی تشرینی یەکەمی هەمان ساڵ درایە دوو کۆمپانیا، بەڵام تائێستا کارکردن لە پردەکە دەستیپێنەکردووە.
 
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە دەڵێت، "رێگەکە 27 کیلۆمەتر و پردەکە نزیکەی 300 بۆ 350 مەترە، بودجەکەی 28 ملیار بوو کراوەتە 31 ملیار دینار، بڕیار بوو کۆتایی مانگی ئەیلوول کارکردن لە پردەکە دەستپێبکرێت و بە دوو ساڵ تەواو ببێت."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 تۆڕی میدیایی رووداو لە دهۆک بەڵگەفیلمی ''هەڵۆی بادینان''ـی نمایش کرد.

لە دهۆک بەڵگەفیلمی 'هەڵۆی بادینان' نمایش دەکرێت

تۆڕی میدیایی رووداو لە دهۆک بەڵگەفیلمی ''هەڵۆی بادینان''ـی نمایش کرد کە باس لە ژیان و خەباتی پێشمەرگەیەکی شەهید دەکات؛ بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو دەڵێت، ''گەلی کوردستان قەرزداری بوێری و گیانفیدایی شەهیدانن''.